ئەنجیلۆ ئەو کوڕەیە کە هەوڵ دەدات ببێتە کەسێکی ژیر. بەردەوام پلانی ستراتیژی دادەڕێژێت بۆ ئەوەی دوور بێت لە کێشە. ئەنجیلۆ مکوڕە لەوەی کە هیچ شتێک نەبێتە کۆسپ و تەگەرەی سەر رێگای کاروانەکەی, ئەو ئامادەیە ڕووبەڕووی هەموو ئالەنگاریەک ببێتەوە.
ئەنجیلۆ لەو سەرکۆنە کردنە سروشتیانە بێزار نابێت کە ڕووبەڕووی منداڵان دەبێتەوە, وەک دایک و باوک و خوشک و برا و یاسا و ڕێساکان, ئەم بابەتانە بە هیچ شێوەیەک ڕێگری لەو ناکەن. ئەنجیلۆ دوو هاوڕێی زۆر دانشمەندی هەیە کە بە ڕاستی زیرەکن لە دانانی پلانی ستراتیژی, (شێروود – پاشا لۆجستیەکە) و (لۆلا – خوێنگەرمە زلەکە) هاوڕێی ئەنجیلۆن.