هاوپۆل: فیلمی کارتۆن

هاوڕییانی شەقامی کونجی
هاوڕییانی شەقامی کونجی

بە خێر بێن بۆ شەقامی کونجی, بوکەڵەکان فێری چەندین شتی سەرنج ڕاکێشتان دەکەن دەربارەی ژیان.

ئێرە ئەو شوێنەیە کە تیایدا بوکەڵە ترسناک و پاڵەوانە خەندە ئامێزەکان, ئەو پەریە تەمەن (٣) ساڵەی کە هەمیشە پرسیار دەکات, لەگەڵ ئەو بوکەڵەی کە زۆر حەزی لە خواردنی کێکە کۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی پرۆسەی فێربوون خۆشتر و سەرنج ئامێزتر بکەن.

خۆت ئامادە بکە بۆ پێکەنین, بۆ وانە, هەروەها بۆ بیستنی چەندین نوکتە و گۆرانی دڵخۆشکەر.

هایدی
هایدی

هایدی, کچێکی دانیشتوی شاخەکانی سویسرایە, حەزی لە ژیانی ناوچە شاخاویەکانە و زۆر بە خێرایی دەبێتە هاوڕێی هەمووان.

کورێکی ژیکەڵەی بچووک هەیە ناوی (پیتەر)ـە.پیتەر شوانە , ڕۆژانە چەند بزنێک دەڵەوەڕێنی. پیتەر لەگەڵ داپیرەی لە شوێنێکی کەمێک دوورتر لە خوارەوەی شاخەکە دەژین, بەڵام زۆر لە شارۆچکەکە دوور نین.

هایدی زۆر حەز دەکات سەردانی داپیرەی پیتەر بکات و یاریان لەگەڵ بکات.

هایدی هێمای بەهاکانی چاکەکاری و کردەوەی باشە.

بوونەوەرە زۆر بچووکەکان
بوونەوەرە زۆر بچووکەکان

زنجیرەیەک ئەنیمەیشنی نوێ باس لە گەشتی پڕ لە سەرگەمی پێنج هاوڕێی بچووکی زیرەک و زرنگ دەکەن. کاتێک کەس لە دەوروبەرەکە نابینرێت ئەوان بە گەڕان بەدوای دۆزینەوەی ئەو یاریانەی کە منداڵان ئەنجامی دەدەن چێژێکی لە ڕادە بەدەر وەردەگرن.

لە هەر ئەڵقەیەک, بوونەوەرە پەمەیی و شین و پرتەقاڵی و زەرد و سەوزەکە لە ناوچەی دەوروبەر دەگەڕێن, هەروەها لە ڕێگەی یاری ئاشنای خودی خۆیان و جیهانی دەوروبەر دەبن.

بیرۆکە و بابەتی هەر ئەڵقەیەک پەیوەندی بە لایەنێکی ژیانی مناڵ هەیە, هەر لە فێربوون لە چۆنیەتی دروست کردنی پەیوەندی و کاری بە کۆمەڵو هەرەوەزی و هاوسۆزی لەگەڵ یەکتر, لە هەمان کاتیشدا تێگەیشتن لە جیاوازیەکانی یەکتر.

کەروێشکە ئازاکان
کەروێشکە ئازاکان

ئامادە بە بۆ ناسین و ئاشنا بوون لەگەڵ کەروێشکە ئازاکان,

ئازاترین کەروێشکەکانی بەنیلاند.

ئەم تووکنە چاونەترسانە وەک هەورە تریشقە هەروەها زۆر بوێرانە هاوشێوەی پاڵەوانەکان باز دەدەن.

تێلیتابیز
تێلیتابیز

هەموو بەیانیەک کاتێک خۆر هەڵدێت تێلیتابیزەکان لە خەو هەڵدەستن.

(تینکی وینکی) و ( دیپسی) و (لالە لالە) و (پـۆ ) بەیانی باش لە یەکتر دەکەن.

دەی با هەموو بەیانیەک لەگەڵ تێلیتابیزەکان لە تەلەفزیۆنی ( Zarok TV) سەما بکەین.

کایلۆ
کایلۆ

کایلۆ لەگەڵ دایک وباوکی دەگەڕێت, شتی نوێ دەدۆزێتەوە وفێری شتی تازە دەبێت.

کایلۆ هەست دەکات, خەون دەبینێت, لەگەڵ هاوڕێکانی کاری ناوازە ئەنجام دەدات.

کایلۆ لە سەر شاشەی تەلەفزیۆنی Zarok TV باس لە گەشتە سەرنج ئامێزەکانی خۆی دەکات.

با بە یەکەوە سەیری بکەین.

دکتۆر بینۆکس
دکتۆر بینۆکس

دکتۆر بینۆکس , وەک دوربینێک, شتەکان گەورە و بچووک دەکاتەوە.

ڕۆژانە باس لە بابەتێک دەکات و شیکاری بابەتەکە دەکات.

بە زانیاری و زانست و ڕووە گەش و پڕ لە خەندەکەی مێشکی منداڵان پڕ لە خۆشی دەکات.

دکتۆر بینکۆس تەنها بۆ منداڵان نیە, گەورەکانیش سوودی لێوەردەگرن.

مۆرف
مۆرف

بەڵێ مۆرفەکەی خۆمان بچووکە,

بەڵام گەشتە سەرگەرمەکانی گەورە وسەرنج ڕاکێشن.

بێگومان بن ئەو بە تەنها نییە.

مۆرف و خزم و هاوڕێکانی پەیوەندی بە بنەماڵەی Zarok TV دەکەن.

گەڕیدە
گەڕیدە

کاوە, وشیار, خۆسەر, پیشۆ

ئەوان هەموو هەفتەیەک گەشتێک ئەنجام دەدەن.

گەشتێکی پڕ لە سەرگەرمی.

با بە یەکەوە لەگەڵیان گەشتێک بکەین و

بچینە دەشت و کێو و گوند و شارۆچکە مێژووییەکان.

دیگبی ئەژدیها
دیگبی ئەژدیها

ئەژدیهایەکی بچووک وهاوڕێکانی, هەر کاتێک  لەناو دارستانەکە ڕووبەڕووی کێشەیەک ببنەوە ,  بە فریای یەکتر دەچن و یارمەتی یەکتر دەدەن. ئەم کۆمەڵە هاوڕێیە پێکدێن لە ئەژدیهایەک و پەریەک و عفریتێک و سمۆرەیەک. ئەم هاوڕێیانەی دارستان بە یەکەوە دەژین و شتی نوێ دەدۆزنەوە.

ڤیکی ڤایکینگ
ڤیکی ڤایکینگ

باز دەدەنە ناو کەشتیەکەی کە پێی دەوترێت دراکار گەشتێکی دەریای بەناو حەوت دەریاکە دەکەن, هاوشێوەی ڤایکینگە پڕ لە جەنجاڵی وکێشمەکێێش گەشتەکەیان ئەنجام دەدەن. جا لە ماڵەوە بێت لە گوندەکەی خۆیان کە ناوی فلەیەکە یان خەریکی گەڕان بۆ دۆزینەوە سەرزەمینە دوور و نەناسراوەکان, تۆش دەرفەتی ئەوەت دەبێت پشکداری لەو گەشتە ناوازەیەی ڤیک, ئەو پاڵەوانە بچووکە, بکەیت کە زیرەکیەکەی زۆر زیاترە لە هێزەکەی.

بڕوا بکە من فریشتەم
بڕوا بکە من فریشتەم

بڕوا بکە من فریشتەم, بەدواداچوون بۆ گەشتە پڕ لە سەرگەرمیەکانی دیاگۆ, ئەو وشترەی کە سەرۆکی (زیگی, ڕاکوونە فریشتەکە)و هاوڕیکانیان دەکات. زیگی یەکەمین خۆزگەی دیاگۆی دەستەبەر کرد کە بریتی بوو لە کافیتێریایەک, خۆزگەی دووەمیشی بریتی بوو لە حەوزێکی مەلەکردن بۆ هاوڕێکانی. بەڵام دواتر زیگی لم لەناو قوتووە ئەفسوناویەکەی دەدۆزێتەوە, بەمەش خۆزگەی سێیەمی بەو شێوەیە نەبوو کە دەیویست.

گنوفەکان
گنوفەکان

گنوفەکان باس لە گەڕان و دۆزینەوەی جیهانێکی تر دەکەن لەسەر هەسارەی زەوی. نمایشەکە ئەنیمەیشنە بە کۆمپیوتەر ئامادەکراوە, ناوەرۆکی زۆربەی ئەڵقەکان تیشک دەخەنە سەر بابەتی ئەفسوناوی وەک فەلسەفەی ئایینی تارۆ و تارماییەکان و ژیانی دوای مردن. هەر ئەڵقەیەک پەیامێکی ئەخلاقی هەیە. لەوێ حەوت دانە گنۆف بوونیان هەیە, بە فەرمی گرۆ گنوف سەرکردەیانە . ئەوانی تریش ناویان راب گنوف و گیگا گنوف و هیپێل گنوف و مینی گنوف و کریپی گنوف و سکۆپی گنوفە.

 

خۆم و رۆبۆتەکەم
خۆم و رۆبۆتەکەم

لە قوتابخانەیەکی ڕۆبۆتی خودان تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو, خۆم و ڕۆبۆتەکەم بەدواداچوون بۆ ژیانی کۆمەڵێک منداڵ دەکات . لەوێدا یوجین و رۆبۆتەکەی  C.H.I.P و هاوڕێکانیان ژیانێکی یەکجار ناوازە و پڕ لە سەرگەرمی بەسەر دەبەن ئەمەش لە ڕێگەی بەکارهێنانی خەیاڵە فراوان وتەکنەلۆژیا پێشکەوتوەکان و لێهاتوویە لە ڕاددە بەدەرەکی C.H.I.P تاوەکو لە دۆخە سەختەکان خۆیان ڕزگار بکەن.

ماوک
ماوک

نمایشەکە باس لە دوو گەشتیاری پاسکیلسوار دەکات بە ناوەکانی (ماوک و چاڤاپا) کە گەشتێکی پڕ لە سەرگەرمی بە دەوری جیهان ئەنجام دەدەن. هەر ئەڵقەیەک بەوە دەستپێدەکات ماوک و چاڤاپا لە ماڵەوە لە ڕێگەی وێبکام پەیوەندی چات لەگەڵ پۆپۆ و میتا ئەنجام دەدەن. ئەو هاوڕێیانە دەڵێن زۆر بە پەرۆشن بۆ ئەوەی بە ماوک وچاڤاپا بڵێن کە تا چ ئەندازەیەک سەرسامن بەو شتانەی بەسەریان هاتووە, بەڵام بەر لەوەی قسەکەیان تەواو بکەن ماوک قسەیان پێدەبڕێت و چیرۆکی یەکێک لە گەشتەکانی دەگێڕێتەوە. زۆر جار هاوڕێکان دەرفەتی ئەوەیان نابێت چیرۆکەکانی خۆیان بگێڕنەوە.

پیپی و پوپو و ڕۆزماری
پیپی و پوپو و ڕۆزماری

پیپی و پوپو و ڕۆزماری گەشتێک ئەنجام ئەدەن بۆ ئەوەی ماپا بدۆزنەوە.

بەڵام ئایا تۆ دەزانی ماپا کێ یە؟

ماپا نیوەی دایەیە و نیوەکەی تریشی بابەیە.

بەدوای سەرگەرمیە کۆمێدی و پڕ لە هەستەکانیان بڕۆ بە تایبەتی کاتێک ژیر دەبن و عەقڵ و هۆشیان گەشە دەکات, و شیعر و جیهانە سەرنج ئامێزو ئەفسوناویەکە دەدۆزنەوە.

مایلۆ
مایلۆ

مایلۆ کەروێشکێکی خنجیلانەی بچکۆڵەیە, هەموو ئەو لایەنە ئەرێنی و نەرێنیانەی هەیە کە لە کەروێشکە هاوتەمەنەکان بوونیان  هەیە. مایلۆ بە ئەرێنیەوە مامەڵە لەگەڵ ژینگەی دەوروبەر دەکات. هەروەها سوپاس بۆ دایک و باوکی مایلۆ کە یارمەتی کوڕەکەیان دەدەن لە ناسینی ئەو شت و کەسانەی کە سەرنجە سروشتیەکەی ئەو ڕادەکێشن.

مایلۆ کەروێشکێکی فزوڵیە, ئەو لەسەرخۆ بەڵام زۆر بە باشی خۆی و جیهانی دەوروبەر فێردەکات. مایلۆ سەرچاوەیەکی نوێگەرایی و سەرسوڕمان و زانیاری و بەریەککەوتنە,ئینجا بەهەر ڕێگایەک بێت کە مەرج نیە تەنها و تەنها هەقیقەت بێت.

جەلۆ و دارکوتۆک
جەلۆ و دارکوتۆک

ئەوەشیان پاڵەوانە نوێکەمانە, ناوی جەلۆیە .

جەلۆی ئێمە دەفڕێت, جوڵەی ئەکرۆباتیک ئەنجام دەدات, وەک شێفێک خواردن ئامادە دەکات,

ئەکتەری شانۆیە, هەندێ جاریش دەبێتە کەشتیوانی کەشتیە ئاسمانیەکان.

بەڵام هەر کاتێک جەلۆ کارێک ئەنجام دەدات دۆخی خەراپتر دەبێت.

جەلۆ لە سەرجەم ئەڵقە ناوازەکانی بەرنامەکەی چاوەڕوانی ئێوەیە.

یەکاری
یەکاری

ئایا ئامادەی گەشتێکی سەرگەرم لەگەڵ کوڕە سیۆکسە بچووکەکە ئەنجام بدەیت؟

یەکاری کوڕێکی هیندی بچکۆڵانەیە, ئازا و بەخشندەیە, هەمووان حەز دەکەن پشکداری ژیانی ئەو بن. ئەستراید لیتڵ ثەندەر ئەسپە وەفادەرەکەی یەکاریە, لە مێرگە گەورەکە کە تیایدا مرۆڤ و ئاژەڵەکان بە گوێرەی وەرزەکان بە ئاسودەیی دەژین غارغارێن دەکات. یەکاری توانایەکی لە ڕاددە بەدەری هەیە , دەتوانێت لەگەڵ گشت ئاژەڵەکان قسە بکات و بە شێوازی ژیانیان ئاشنا بێت. بە گیانێکی سادەی پڕ لە سۆز و بەزەیی, یەکاری فێرمان دەکات چۆن سوود لە وانەکانی ژیان وەربگرین و هەروەها چۆن مامەڵە لەگەڵ دایکە سروشت بکەین.

وزڵ و پیپ
وزڵ و پیپ

دەی منداڵە چاوگەشەکان وەرن با بچینە لای وزڵ و پیپ بۆ ئەوەی ڕۆژێکی نوێ لە باخچە سیحراویەکە بەسەر بەرین.

لەو باخچەیە خۆشی و سەرگەرمی وروژێنەر لەگەڵ هاوڕێیان تاقیدەکەینەوە.

لە گەشتەکەمان فێری  دەبین چۆن ڕێز لە یەکتر بگرین, ڕێز لەو ژینگەیە بگرین کە تیایدا دەژین.

ئەم باخچەیە جیهانێکی نایاب و پڕ لە سوودە بۆ منداڵان و دایک و باوکان. جیهانێکە لێوان لێو پڕە لە هاوڕێیەتی , شتی ناوازە, بابەتی ئەرێنی کە لە هەموو سوچێکەوە پەیوەندی بە ژیانی منداڵ و دایک و باوکانەوە هەیە.