هاوپۆل: فیلمەکان

زەبەلاحەکە
زەبەلاحەکە

دیلان لە گوندەکەی خۆیان ژیانێکی ئاسودە و ئارام لەگەڵ خێزانەکەی وهاوڕێکانی بەسەر دەبات. هاوشێوەی دیلان هەمووان هەست بە دڵخۆشی دەکەن.

بەڵام لەگەڵ هاتنی دێوە زەبەلاحەکە هەموو ئەو دڵخۆشیانە پێچەوانە دەبێتەوە.

ئێستا گوندەکە هەمیشە تاریکە, خەڵکی گوند لە ترس ودڵەڕاوکێ دەژین, لەبەر ئەو دێوە زەبەلاحە ئارامیان نەماوە.

کەس ناوێرێت بچێتە دەرەوە. ئایا سەرچاوەی ئەم ترسە دێوە زەبەلاحەکەیە یاخود نەبوونی متمانەی گوندنشینەکانە بە خۆیان؟

گەڕانەکەی دیلان بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە.

پیاوی بەفر
پیاوی بەفر

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بەفرێکی زۆر باری, جەیمس لە ژوورەکەی خۆی لە خەو هەڵدەستێت, دەچێتە دەرەوە, لەناو بەفر یاری دەکات, دواتر بە بەفر بوکەڵەی پیاوێکی گەورە دروست دەکات. لە نیوەشەودا, جەیمس خەیاڵ دەکات پیاوە بەفرینەکە بە شێوەیەکی ئەفسوناوی زیندوو بۆتەوە هەر بۆیە بە بێدەگی دەچێتە نهۆمی خوارەوەی ماڵەکەیان, پاشان ڕووبەڕووی پیاوە بەفرینەکە دەبێتەوە. جەیمس پیاوە بەفرینەکە دەباتە ناو ماڵەکەی خۆی و شوێنەکانی پیشان دەدات ,بە یەکەوە یاری بە لەعابەکان دەکەن. دواتر لە ناو باخچەی ماڵەکە پایسکلێک دەدۆزنەوە ,هەردووکیان  سواری پایسکلەکە دەبن ودەچنە ناو دارستانەکە. بەیانی ڕۆژی دواتر , کاتێک جەیمس لە خەو هەڵدەستێت, دەبینێت بوکەڵەی پیاوە بەفرینەکە تواوەتەوە, تەنها کڵاو و ملپێچ  چاوە خەڵوزیەکانی لەناو بەفرە تواوەکە ماوە .

پیاوی بەفر و سەگی بەفر
پیاوی بەفر و سەگی بەفر

کوڕێکی بچووک کە ماوەیەک لەمەوبەر سەگەکەی مردبوو ماڵیان دەچێتە خانوێکی تر. لە ماڵە تازەکە باخچەیەک هەیە سەردەمانێک بوکەڵەی پیاوی بەفرین لەو ماڵە دەژیا. منداڵەکە وێنەیەکی پیاوی بەفرین دەدۆزێتەوە, هەوڵ دەدات لەو بەفرەی لەناو باخچەکە هەیە بوکەڵەی پیاوی بەفر وبوکەڵەی سەگێک دروست دەکات. کوڕەکە وهەردوو بوکەڵەی پیاوی بەفر وسەگی بەفر سواری فڕۆکەیەک دەبن بۆ ئەوەی سەردانی لای بابا نۆئێل /سانتا کلۆز بکەن تاوەکو ملبەندێکی ئەفسوناویان بداتێ. ئەم گەشتە دەبێتە خۆشترین جەژنی کریسمس بۆ منداڵە بچووکەکە.

سۆڵ
سۆڵ

سۆڵ فیلمێکی ئیلهامبەخشە , تیشک دەخاتە سەر گەشتی کوڕێکی بچووک بەناو خەم وخەفەت. سۆڵ باس لە وەبیرهێنانەوە دەکات بۆ ئەو کەسانەی خۆشمان دەوێن, ئەوانەی لە دەستمان داون, سۆڵ دەیەوێ پێمان بڵێت ئێمە بە تەنیا نین, هانی خێزانەکان دەدات ئەو کەسانە فەرامۆش نەکەن کە لەدەستیان داوە. زۆربەی منداڵ وگەنجان ئەمساڵ دوچاری خەم وپەژارەیی بوون, بۆیە بە پێویستمان زانی ساتێک فەراهەم بکەین تاوەکو هەڵوەستەیەک بکەین وبیر لەو کەسانە بکەینەوە کە لەدەستمان داون.

چیرۆکە ڕاستەقینەکەی پینۆکیۆ
چیرۆکە ڕاستەقینەکەی پینۆکیۆ

وەرزی زستانە.

گیپیتۆ, دارتاشێکی بە تەمەنە, لە شوێنی کارکردنی خۆی بوکەڵەیەک لە دار دروست دەکات.

لەناکاو دیاردەیەکی نامۆ ڕوو دەدات.

بوکەڵە لە دار دروست کراوەکە دەست بە جوڵە و گریان دەکات.

گیپیتۆ واقی وڕ دەمێنێت کاتێک دەبینیت بوکەڵەکەی کە ناوی (پینۆکیۆ) یە هەڵدەستێتە سەر پێ و هەنگاو دەهاوێژێ.

مۆبی دیک
مۆبی دیک

ڕۆمی کوڕێکی ئازا و چاو نەترسە, تەمەنی ١٢ساڵە, بە دەوری جیهان ڕادەکات وەک هەوڵێک بۆ کۆکردنەوەی ٢٤بەردی پیرۆزی نەخشێندراو. کاتێک ئەم بەردە نەخشێندراوانە بە یەکەوە دەلکێندرێن, شارستانیەتێکی وون بوو دەردەکەوێت. مۆبی دیک نەهێنگێکی ئەفسوناویە پارێزگاری لە (موو) دەکات, هەوڵ دەدات یارمەتی ڕۆمی وەک تاکە میراتگری (موو)بدات. لە گەشتەکەیدا (ساتیا -کچێکی سیلۆنیە) لەگەڵ توتیەکی بێزارکەر بەڵام توتیەکی خۆش مەسرەت بە ناوی (زوو) هاوسەفەری ڕۆمی دەبن.  هەرچۆنێک بێت, ئەوان بڕوایان وایە نهێنیە پەنهانەکەی (موو) گەنجینەیەکی ناوازەیە, کاپتن ئاچاپ دوژمنە هەرە سەرسەختەکەی ڕۆمی بە هیوایە کە بتوانێت میراتەکەی ڕۆمی بدزێت.

دڵۆپە باران
دڵۆپە باران

دڵۆپە باران بریتیە لە دڵۆپی ئاو.

دەتوانین لە دارستانەکان , لە ڕوبارەکان, تەنانەت لە ماڵەکەی خۆشمان چاومان پێی بکەوێت.

کۆمەڵێک هاوڕێ لە چواردەوری هەن, ئەم هاوڕێیانەش بریتین لە هەوری ڕەش, هەوری سپی, بەستەڵەک و بەفری شەشپاڵو.

دڵۆپە باران چەندین گەشتی پڕ لە سەرکێشی تاقیدەکاتەوە ,هەروەها نەخۆشی ئینفلەوەنزا تێکدەشکێنێت, ئەو نەخۆشیەی کە مەرامی هەیە ژینگە پیس بکات.

لمنز
لمنز

دوای تاقیکردنەوەیەکی شکستخواردوو, (دکتۆر نۆ – NO) کە زانایەکی شەڕانگێزە وئارەزووی هەیە تەواوی جیهان بخاتە ژێر ڕکێفی خۆی لەگەڵ کورێکی ژیکەلەی جوانی تەمەن ٩ ساڵان بە ناوی (چیپ – CHIP) لە ڕێگەی تیشکی خێرا کە شتەکان دەگوازێتەوە دەنێردێنە جیهانێک بە ناوی مایکرۆۆڵد. لەوێ, هاوڕێ بچووکەکەمان (چیپ – CHIP) لە لایەن ژمارەیەک هاوڕێی دانەبڕاو بە ناوەکانی ( مێرک – MERC) و (فێر – FER) و (هایدرۆ – HIDRO) یارمەتی دەدرێت بۆ ئەوەی شکست بە پلانەکانی (دکتۆر نۆ – NO) بهێنن, هەر لە هەمان کاتیشدا بگەڕێنەوە ماڵ. لەگەڵ (چیپ – CHIP) گەشت بکە بۆ ئەوەی ئەزموونێکی پڕ لە سەرگەرمی تاقیبکەیتەوە.

واڵاس و گرۆمیت
واڵاس و گرۆمیت

لە گوندێک واڵاس و گرۆمیتی هاوڕێی بە یەکەوە دەژین, باس لە چیرۆکی دۆزینەوە وداهێنان دەکرێت کە مرۆڤ ئەنجامی داوە.

لە هەر ئەڵقەیەک گرتە ڤیدیۆیەکی ڕاستەقینە نمایش دەکرێت .

لەناو گرتە ڤیدیۆکە چیرۆکی داهێنەرێکە دەگێڕینەوە.

لەم بەرنامە پەروەردەییەدا, هاوڕێ خۆشەویستەکانمان واڵاس و گرۆمیت چیرۆکی داهێنانەکان دەگێڕنەوە کە مرۆڤ بەدەستی هێناوە.

مراویە ناشیرنەکە
مراویە ناشیرنەکە

هەبوو نەبوو, مراویەکی ناشیرن هەبوو , مراویەکە زۆر لەوانی تر جیاوازتر بوو.

ڕۆژێکیان, مراویە ناشیرنەکە بڕیاریدا لە شەقەی باڵی بدات و گوندەکە بەجێبهێڵیت وگەشتێکی یەکجار ناوازە دەستپێبکات.

ئەم چیرۆکە خۆشەی  ئەو مراویە ناشیرنە لە حیکایەتە بەناوبانگەکەی ئەندرسن بە ناوی (وانەیەک لە ئازایەتی و گەشبینی) وەرگیراوە.

جاسپەر
جاسپەر

دەگێڕنەوە, ماوەیەک لەمەوبەر, پەنگوینێک بە ناوی جاسپەر لەگەڵ خێزانەکەی لە جەمسەری باشوور دەژیا. جاسپەر لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێ تازەکانی بە ناوی ئێما ژیانێکی پڕ لە سەرگەرمی و خۆش دەژیان, بەردەوام نامەیان بۆ کەسوکاریان دەنارد و باسیان لەو شتانە دەکرد کە بەسەریان هاتووە.

دەبێ چ شتێک لەوە باشتر بێت کاتێک نامە لە ناو بوتڵە شوشەیەک بۆ کەسوکارت بنێرت.

گولیڤەر
گولیڤەر

سەرتا پزیشکێکی نەشتەرگەری و پاشان دەبێتە کاپتنی کەشتیەک.

لە ساڵی ١٦٩٩ هەرچەندە دەرفەتی ئەوەی هەبوو وەک پزیشکێکی نەشتەرگەری بەناوبانگ دەربکەوێت, بەڵام گولیڤەر بڕیاریدا خێزان و وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت وگەشتێک بەناو دەریادا بکات بۆ ئەوەی شارستانیەتێکی دیکە بدۆزێتەوە.

دوای هەڵکردنی زریانێکی بەهێز, گولیڤەر بە ئاگا دێتەوە و خۆی لە دورگەیەکی نەناسراو دەدۆزێتەوە.

ئەم فیلمە کارتۆنیە لە ئەدەبی کلاسیکی وەرگیراوە تیایدا ڕیچارد هاریس و سەدان مرۆڤی قەبارە بچووک بەشداری تێدا دەکەن.