هاوپۆل: بەرنامەکان

بیگرە و بینێرە ( وەرزی ١)
بیگرە و بینێرە ( وەرزی ١)

 لە بەرنامەکەمان بە ناوی (بیگرە و بینێرە) …

خێزانەکان گرتە ڤیدیۆی مناڵە دڵخۆشەکانیان دەگرن کاتێک  یاری دەکەن, گۆرانی دەڵێن, وێنە دەکێشن و بە ڤیدیۆ بۆ ئێمەی دەنێرن.

بێگومان ئێمەش سەرجەم گرتە ڤیدیۆکان یەک لە دوای یەک پەخش دەکەین.

مەهێلە ئەم ئەڵقە ناوازە تازانەت لە کیس بچێت. بینەریان بە.

ئەمە کێ یە و ئەوە چی یە
ئەمە کێ یە و ئەوە چی یە

ئایا دەزانی داستانی نەورۆز چی یە؟

یان ئایا دەزانی ئەحمەدی خانی کێ یە؟

ساڵی نوێ بۆ ئێمەی کورد چ مانایەکی هەیە؟

با هەموومان بە یەکەوە فێر بین.

خەون ببینە و وێنەکەی بکێشە
خەون ببینە و وێنەکەی بکێشە

سڵاو هاوڕێیان, دەی وەرن. با بە یەکەوە وێنەی خەونەکانمان بکێشین.

دەبێ خەونەکانمان چۆن بێت؟

ئێمە دەتوانین خەون ببینین و وێنەی خەونەکانیشمان بکێشین.

کەواتە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە خەونەکانمان زیندوو ڕابگرین. ڕەنگە ئێستا یەکێک لە هاوڕێکان خەون بەو شتە ببینێت کە لە خەیاڵی ئێمەدا هەیە.

تیتۆ وێنەی چی دەکێشێت؟
تیتۆ وێنەی چی دەکێشێت؟

ئێستا هاوڕێیەکی تازەمان هەیە ناوی (تیتۆ)یە.

تیتۆ نیگارکێشە, هەموو هەفتەیەک فێری وێنەکێشانی شتێکی نوێ و سەرنج ڕاکێشمان دەکات.

دەی با بچینە لای تیتۆ.

ستۆریلاند
ستۆریلاند

بەرنامەیەکی  نوێ یە.

لەم بەرنامەیەدا چیرۆکە میللیە کوردی و جیهانیەکان دەگێڕێتەوە.

چیرۆکەکان لە ڕیگەی فیلمی کارتۆنی کە وێنەکانی بە دەست کێشراون دەگێڕینەوە.

لە هەر ئەڵقەیەک باس لە چیرۆکی وڵاتێک دەکەین.

نۆرەی تۆ (وەرزی ١)
نۆرەی تۆ (وەرزی ١)

دەی منداڵە چاو گەشەکان, با بەیەکەوە وەڵامی سەرجەم پرسیارەکان بدەینەوە.

لەگەڵ ژمارەیەک هاوڕێ, هەوڵ دەدەین وەڵامی ئەو پرسیارنە بدەینەوە کە خراونەتە بەر باس.

دەی با بزانین ئایا دەتوانین وەڵامەکان بدۆزینەوە.

ڕەنگە ئەمجارەیان نۆرەی تۆ بێت بۆ ئەوەی وەڵام بدەیتەوە.

فەلسەفە لەلایەن منداڵانەوە
فەلسەفە لەلایەن منداڵانەوە

هەر جارەی پرسیارێک دەکەین و بەدواداچوون بۆ پرسیارەکە دەکەین.

ئێستا فەلسەفە بۆ ئێمەشە.

عەلیکۆ و ئازادۆ
عەلیکۆ و ئازادۆ

لێرەدا منداڵێکی یەکجار خوێن شیرین و فزوڵیمان هەیە ناوی (ئیلی فورات) ـە.

ئیلی فورات لەگەڵ باشترین هاوڕێی کە ناوی ئازادە….

بانگهێشتمان دەکەن بۆ ئەوەی بینەری بەرنامەکەیان بین.

ئەوان بە یەکەوە گۆرانی تایبەت بە خۆیان دەڵێن و ئەو کەرەستە سادە و ساکارانە بەکار دەهێنن کە لەناو هەموو ماڵێک هەیە.

ژیژۆ و کەوێ
ژیژۆ و کەوێ

کەوێ هەمیشە و بەردەوام شتی نوێ لە پوری فێر دەبێت. ئایا دەتەوێ بچینە لای کەوێ؟

هەرچەندە هاوڕێمان ژیژۆ هەمیشە پەلە دەکات, بەڵام کەوێ بەردەوام پابەندە.

ئەوان لە هەر ئەڵقەیەک سەردانیمان دەکەن لە ماڵەوە.

چی دەڵێ لەگەڵ ئەم هاوڕێ خۆشەویستانە کاتێکی خۆش بەسەر بەرین ؟

کینکینۆک
کینکینۆک

کینکنۆک

منداڵە خۆشەویستەکان بەرنامەیەکی دیکەمان بۆ ئێوە ئامادە کردووە بەناوی کینکینۆک,  ئومێدەوارین چێژێکی زۆری لێوەربگرن.

ئایا ئامادەی گرتە ڤیدیۆکانی خۆت بۆ ئێمە بنێریت تاوەکو ئێمەش بەشداری سەرگەرمیەکانت بین؟

بە دڵنیاییەوە ئێمە دەمانەوێ دایکان و باوکانتان گرتە ڤیدیۆکانتان بۆ ئێمە بنێرن.لەوانەیە ڕۆژێک بێت گرتە ڤیدیۆی خۆت لێرە لە تەلەفزیۆنی Zarok TV ببینیت.

کێ دەتوانێت بیکات؟
کێ دەتوانێت بیکات؟

ئێمە عەلیکۆ ئازادۆ دەناسین. ئێستا هاوڕێیەکی تر بە ناوی کالۆ پەیوەندیان پێوە دەکات.

ئەوان لەگەڵ ئێمە هەموو هەفتەیەک گەشتێکی پڕ لە سەرگەرمی بە یەکەوە ئەنجام دەدەین.

با بزانین کێ دەتوانێت بیکات؟

ماسی و قرژاڵ
ماسی و قرژاڵ

ماسی و قرژاڵ دوو هاوڕێی باشن.

لە هەر ئەڵقەیک لە ئەڵقەکانی بەرنامەکەیان یەکێک لە سەرگەرمیەکانی خۆیان بۆ ئێمە دەگێڕنەوە.

ئایا دەتەوێ لەگەڵ ئێمە سەیری گەشت و سەرگەرمیەکانی ئەم دوو هاوڕێیە بکەین؟

چاوەڕوانی ئێوەین.

مۆری
مۆری

ئایا تۆش خەواڵو دەبیت کاتێک بیر لەو کارانە دەکەیت کە لەم ڕۆژەدا ئەنجامت داوە؟

مۆری لەمەیاندا زۆر باشە. مۆری بە بیرمان دەهێنێتەوە و وامان لێدەکات بیر لە شتێکی تر بکەینەوە, هەستێکی نوێ تاقی بکەینەوە.مۆری وامان لێدەکات بیر لە ئازایەتی و هەندێک جاریش بیر لە ترس بکەینەوە, هەروەها بیر لە خۆشەویستی و هاوڕێیەتی بکەینەوە.

ئایا هەموو ئەم هەستانە ژیانمان ئاسانتر یان قوڕستر دەکەن؟ بێگومان مۆری بە تەنها نابێت کاتێک بیر لەم شتانە دەکاتەوە.

دریم لاند
دریم لاند

هاوڕێیان (ئابو) و ( لۆلا) و ( لیلیث) کە چەند باشە ئەگەر خەون ببینین و بە شێوازی ئەوان پرسیار بکەین.

ئەوان دەڵێن ئەو جیهانەی کە ئێمە خەونی پێوە دەبینین تەنها یەک هەنگاو لێمانەوە دوورە. ئەگەر مەبەستمان بێت  دەتوانین هەموو خەونەکانمان بکەینە ڕاستی.

ئایا تۆش لەگەڵ ئەم بۆچوونەدایت؟

ئامادەی بەیەکەوە سەیر بکەین؟ با بزانین ئەوان چۆن خەونەکانیان بەدی دێنن.

یارین و شێرکۆ (وەرزی ١)
یارین و شێرکۆ (وەرزی ١)

یارین و شێرکۆ ( وەرزی ١) ,٢٠١٧-٢٠١٨

بە ڕاستی مۆسیقا و فێربوون خۆشە. مۆسیقا و فێربوون واتە ژیان, ژیانێکی ڕاستەقینە.

کەواتە وەرن, با زۆر شت لە یارین و شێرکۆ فێر بین, باشە؟ با بەیەکەوە بینەری یارین وشێرکۆ بین تاوەکو بزانین ئەمجارە فێری چیمان دەکەن.

بەشداربە لە بەرنامەی یارین وشێرکۆ , چێز وەربگرە و فێری مۆسیقا بە.