دایک و باوکە پەریە نامۆکان

(تیمی تێرنەر) کوڕێکی تەمەن (١٠) ساڵانە و ژیانێکی پڕ لە چەرمەسەری دەباتە سەر. هەمیشە لە لایەن (فرانسیس)ـەوە گاڵتەی پێدەکرێت و لە قوتابخانەش ڕقی لە (میستەر کرۆکەر) دەبێتەوە, دایک و باوکی بایەخی پێنادەن و ڕادەستی (ڤیکی) دەکەن بۆ ئەوەی چاودێری بکات. (تیمی) جارێکی تر دەچێتە لای (کۆزمۆ) و ( واندا ) کە دوو پەرین و هاوشێوەی دایک باوک مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن بۆ ئەوەی خواستەکانی بەدی بهێنن. زۆر جار خۆزگە و خواستەکانی کارەسات لەدوای خۆیاندا دەهێنن, چونکە یان ئەوەتا ئاواتەکان کارەستبارن, یاخود دوژمنێکی نوێی بۆ دروست دەکەن. ئەمە کارێکە پەیوەندی بە (تیمی) و فریشتەکان هەیە, پێویستە ئەوان هەوڵ بدەن کاریگەریەکان پێچەوانە بکەنەوە چونکە هەموو جارێک خواست و ویستەکان دەرەنجامی خەراپیان هەبوو.