تۆد پاترۆل

زنجیرە کارتۆنی تۆد پاترۆل باس لە گروپێک دەکات کە لە هەشت برای بچووک لە تایفەی بۆقە بچووکەکان پێکدێن کە پێیان دەوترێت (تۆدلێت). ئەوان دەجەنگن  لە پێناو مانەوە لە دارستانە گەورەکەی (گرێیت فۆریست). ئەوانەی لە کۆنەوە لەو دارستانە نیشتەجێن زۆر بەهێزن و زانیاریان لەسەر (شامانی) وەک جادوێک هەیە. بە گوێرەی داستانەکە, ئەوان شتێکیان دروستکردبوو بەناوی (تۆد هۆڵۆ) کە لە دوای خۆیان چەندین هێماو سیمبوڵیان جێهێشتووە وەک بەڵگەیەکبۆ نیشتەجێ بوونیان لەم شوێنە, بەڵام لەناوچوون. ئێستا , لەبەر چەند هۆیەکی نادیار, پێویستە (تۆدێلت)ـەکان دارستانەکە بەجێبهێڵن و بەرەو (تۆد هۆڵۆ) کۆچ بکەن. تاکە ڕێگایەکیش بۆ ئەوەی بچیتە ناو (تۆد هۆڵۆ) بریتیە لە دەروازەیەکی گەورە بە ناوی (فەیری ڕینگ). ئەمە تاکە ڕێگایەکە ڕێگری دەکات لەوەی کەسێک دوای داخستنی (فەیری ڕینگ) ببێتە (تۆدستووڵ/ کوارگێکی ژەهراوی). ساڵانە ئەم دەروازەیە بە شێوەیەکی ڕەمەکی لێرەو لەوێی ئەم دارستانە دەکرێتەوە, هەر کەسێک نەتوانێت (فەیری ڕینگ) بدۆزێتەوە ئەوا دەگۆڕێت و دەبێتە بۆق.