بوونەوەرە زۆر بچووکەکان

زنجیرەیەک ئەنیمەیشنی نوێ باس لە گەشتی پڕ لە سەرگەمی پێنج هاوڕێی بچووکی زیرەک و زرنگ دەکەن. کاتێک کەس لە دەوروبەرەکە نابینرێت ئەوان بە گەڕان بەدوای دۆزینەوەی ئەو یاریانەی کە منداڵان ئەنجامی دەدەن چێژێکی لە ڕادە بەدەر وەردەگرن.

لە هەر ئەڵقەیەک, بوونەوەرە پەمەیی و شین و پرتەقاڵی و زەرد و سەوزەکە لە ناوچەی دەوروبەر دەگەڕێن, هەروەها لە ڕێگەی یاری ئاشنای خودی خۆیان و جیهانی دەوروبەر دەبن.

بیرۆکە و بابەتی هەر ئەڵقەیەک پەیوەندی بە لایەنێکی ژیانی مناڵ هەیە, هەر لە فێربوون لە چۆنیەتی دروست کردنی پەیوەندی و کاری بە کۆمەڵو هەرەوەزی و هاوسۆزی لەگەڵ یەکتر, لە هەمان کاتیشدا تێگەیشتن لە جیاوازیەکانی یەکتر.