هاوڕێکان چەندین شێوە و قەبارە و ڕوخساری جیاوازیان هەیە. واندا و بوونەوەرە ئاسمانیەکان زنجیرە فیلمێکی کارتۆنیە گونجاوە بۆ قوناغەکانی پێش چوونە قوتابخانە, لە کتێبەکەی سو هێندرا وەرگیراوە کە زۆرترین فرۆشی هەبووە, باس لە هاوڕێیەتی ناوازەی بێ مەرج دەکات.
بوونەوەرێکی ئاسمانی گەنج کەشتیە ئاسمانیەکەی لە دارستانێک دەکەوێتە خوارەوە , شێوەی بوونەوەرە ئاسمانیەکە دەگۆڕێت بۆ کەروێشکێکی بچووک , ئیتر لێرەوە چیرۆکەکە خۆشتر و سەرنج ڕاکێشتر دەبێت. دوای ماوەیەکی کەم لە دوودڵی واندا و کەروێشکەکە دەبنە دوو لە باشترین هاوڕێکانی ئەم گەردوونە. بوونەوەرە ئاسمانیەکە توانایەکی ناوازەی هەیە کە وادەکات ببێتە کەسێکی تایبەت, ئەو دەتوانێت زەمەن ڕابگرێت بۆ ئەوەی شتە ئەفسوناویەکان لە دیدگای جیاوازەوە ببینرێن.