دەی منداڵە چاوگەشەکان وەرن با بچینە لای وزڵ و پیپ بۆ ئەوەی ڕۆژێکی نوێ لە باخچە سیحراویەکە بەسەر بەرین.
لەو باخچەیە خۆشی و سەرگەرمی وروژێنەر لەگەڵ هاوڕێیان تاقیدەکەینەوە.
لە گەشتەکەمان فێری دەبین چۆن ڕێز لە یەکتر بگرین, ڕێز لەو ژینگەیە بگرین کە تیایدا دەژین.
ئەم باخچەیە جیهانێکی نایاب و پڕ لە سوودە بۆ منداڵان و دایک و باوکان. جیهانێکە لێوان لێو پڕە لە هاوڕێیەتی , شتی ناوازە, بابەتی ئەرێنی کە لە هەموو سوچێکەوە پەیوەندی بە ژیانی منداڵ و دایک و باوکانەوە هەیە.