قەڵەم(پێنووس) و کاغەز ئامادە بکەن! هاوڕێیان ئێستا هەرکەسێک دەتوانێت وێنە بکێشێت.
چۆن وتت؟ هاوڕێمان ویل هەموو وردەکارییەکانی وێنەکێشانمان پیشان دەدات.
لەم بەرنامەیەدا دەتوانیت بە هێڵی سادە وێنەی جوان دروست بکەیت.
وەرە لەگەڵ ویل بکێشنەوە!
سەیرکەن! ئەم هاوڕێیە ناوی وافڵە
سەگێکی نازدار و بە هەوڵ و وزەیە
هاوڕێیان، سورپڕایزی وافل کۆتایی نایە!
با سەیری وافڵ بکەین.
زمانی زەڕافە چەند سانتیمەترە؟
قورسترین شووتی چەند کیلۆیە؟
چەند کیلۆ خوێن لە جەستەی مرۆڤدا هەیە؟
لە پێشبڕکێ دا کێ دەزانێ کە پرسیاری سەیر و وەڵامی سەیرتریش هەیە.
وەڵامی پرسیارەکان دەدەینەوە و پێدەکەنین و چەند زانیارییەکی زۆر سەرنجڕاکێش فێردەبین.
دەتوانن لەم لینکە بینەری ئەو ئەڵقانە بن کە بڵاوکراونەتەوە!
ئێمە تۆماری دەکەین و دەینێرین، تەلەفزیۆنی زارۆکیش بڵاوی دەکاتەوە
گۆرانیەکانمان، گاڵتە و یاریەکانمان و پەیامەکانمان بە هەموو جیهان دەگەیەنێت.
تۆماریکە و بینێرە چاوەڕێی ڤیدیۆکانمان دەکات بە فۆرماتە نوێیەکەی.
دەتوانن لەم لینکە بینەری ئەو ئەڵقانە بن کە بڵاوکراونەتەوە!
ئایا بەبێ یاری دەبێ؟ نەخێر، نابێ!
وەک دەزانن باشترین شوێن بۆ یاریکردن لە دەرەوەی ماڵە، لەسەر شەقامەکانە.
بەرنامەی یاری و شەقامەکان بە یارییەکی نوێ و سەرنجڕاکێش لە هەموو ئەڵقەیەکدا دەمانباتە دەرەوە بۆ سەر شەقامەکان. لەدەست مەدە!
دەتوانن لەم لینکە بینەری ئەو ئەڵقانە بن کە بڵاوکراونەتەوە!
ڕۆژێک لەگەڵ ژیار
حەزتان لە گەڕان هەیە؟
بێگومان!
کێ نایهەوێ!
هاوڕێکەمان ژیار بە کامێرای زارۆک تیڤییەوە لە ناو خەڵک دا دەگەڕێت.
لە هەموو شوێنێک چیرۆک و سەرگەرمییەکی نوێ هەیە
ڕۆژێکی پڕ لە ژیان لەگەڵ شوێن و دیمەنی جۆراوجۆر لەگەڵمانە.
دەتوانن لەم لینکە بینەری ئەو ئەڵقانە بن کە بڵاوکراونەتەوە!
ئێمە گوتمان زارۆک تیڤی هی خۆمانە، ماڵی ئێمەیە
کەوایە دەبێ دەنگ و ڕەنگی تۆش لەم ماڵەدا بێت، وا نییە ؟
و ئێستا نۆرەی ئێمەیە!
بەرنامەی دەنگ و ڕەنگەکانمان، نۆرەی تۆ، ئەمساڵیش لە تەلەفزیۆنی منداڵان کەم نابێت.
دەتوانن لەم لینکە بینەری ئەو ئەڵقانە بن کە بڵاوکراونەتەوە!
هاوڕێیانی ئازیز: ناسینی کەسایەتییە ناودارەکانی کورد و سەرکردەکانی فەرهەنگ و هونەر و ئەدەبی کوردی.
لەم بەرنامەیەدا کەسایەتییە ناودارەکانت لە دڵەوە و بە گەرمی دەناسیتەوە.
باشە هاوڕێیان؛ سەرکردەکانمان چاوەڕێمان دەکەن. هەندێک قسە و ئامۆژگارییان بۆ ئێمە هەیە.
دەتوانن لەم لینکە بینەری ئەو ئەڵقانە بن کە بڵاوکراونەتەوە!
ئێستا نۆرەی ئێمەیە زمان فێربین! فیراز و شەنگە بۆ ئەمە میوانداریمان دەکەن.
با لە ماڵی فیراز و شەنگە کاتێکی خۆش بەسەر بەرین، کایە بکەین، گۆرانی بڵێین و بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە فێری زمانی خۆمان بین.
خێرا وەرە! هاوڕێکانمان چاوەڕێمانن.
دەتوانن لەم لینکە بینەری ئەو ئەڵقانە بن کە بڵاوکراونەتەوە!
بە وەرزێکی نوێ (وەرزی چوارەم) دیسان لەگەڵتانین!
لەگەڵ دەیان هاوڕێمان بە دوای وەڵامی زۆر پرسیاردا گەڕاین
کەتی وزەبەخش، هەموو بەشێکی ماشێنە سەیر و سەمەرەکان مان پێ دەناسێنێت و دەیدۆزێتەوە. لەم گەشتە پڕ لە ماشێنە دا ، کەتی و هاوڕێکانی ئەزموونی وروژاندنی ئەندازیاری و داهێنان دەکەن!
هەر ئەزموونێک بە مانای دەرفەتێکی نوێیە بۆ فێربوون
یاڵا وەرن، با دەست بە سەرگەرمییەکی خۆش بە ماشێنە سەرسوڕهێنەرەکانی کەتی پکەین!
گرێیس ناسراوترین شۆفێری جیهان، زۆرێک لە گەورەترین و خێراترین و
بەهێزترین سەیارەکان بە بینەرانی پێش قوتابخانە دەناسێنێت و لەسەر کوورسی هەرکامیان دادەنیشێت
لە هەر ئەڵقەیەکدا لێخوورینێکی بە وروژاندن و سەرگەرمییەکی زۆر هەیە، با پێکەوە سەیری بکەین!
“بکێشە و بنێرە” بە وەرزێکی نوێ گەڕاوەتەوە (وەرزی 5)!
ئێمە دەتوانین هەموو شتێک بکەین.. یاری دەکەین، سەما دەکەین، ئاژەڵمان خۆشدەوێت
هەندێک جار گفتوگۆی بچووکیان هەیە. دیمەنە شیرینەکانمان بەهۆی “کێشان و ناردن”ەوە دەهێنرێنە سەر شاشە
دەتوانن بینەری ئەو ئەڵقانە بن کە لە کەناڵی یوتیوبەکەمان، تا ئێستا بڵاو بوونەتەوە!
گەڕاینەوە بە وەرزێکی نوێی (وەرزی چوارەم)ی بەرنامەکەمان! بەرنامەیەکی پڕ لە ڕاکردن و وروژاندن و هەیەجان! قۆسیکان و زامبیلان و نەهبەرک و گۆگێرۆک..
ئێمە هەموو یارییە خۆشەکان پێکەوە دەکەین!
ئێمە پێکەوە گۆرانی خۆش دەڵەین. تەگەر بۆ بەرنامەی “کەیف کەیفی منە” دەسووڕێ!
دەتوانن بینەری ئەو ئەڵقانە بن کە لە کەناڵی یوتیوبەکەمان، تا ئێستا بڵاو بوونەتەوە!
وەرنە بەر شاشە! دەزگای منداڵان بە شێوەیەکی تایبەت بۆ منداڵان ئامادەکراوە و بوویەرەکان بە شێوەیەکی خۆش پێشکەش دەکات. ئەم بەرنامەیە بۆ ئەو کەسانە دابین کراوە کە دەیانەوێت شتی نوێ فێربن
دەزگای منداڵان بە ناوەڕۆکێکی زۆر خۆشەوە لەبەردەستاندایە! پەیامنێرەکانمان لە هەموو ئەڵقەیەکدا پێکەنین و چێژتان پێ دەبەخشن!
دەتوانن بینەری ئەو ئەڵقانە بن کە لە کەناڵی یوتیوبەکەمان، تا ئێستا بڵاو بوونەتەوە!
دوو هاوڕێی بەس باش. ناتوانن لە شوێنی خۆیان بوەستن. هەموو شتێک یارییەکە بۆ ئەوان
وەڵامەکانیان هەموو کات ئامادەیە و زۆر شیرینن
شۆر و شەنگ، نوکتە و کولتوور و جیهان لە دیدی خیانەوە سەر لە نوێ لێکدەدەنەوە
دەتوانن بینەری ئەو ئەڵقانە بن کە لە کەناڵی یوتیوبەکەمان، تا ئێستا بڵاو بوونەتەوە!
ئایا ئامادەی گەشتێک لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر, لە گوندێکەوە بۆ گوندێکی تر , لە شەقامێکەوە بۆ شەقامێکی تر ئەنجام بدەیت تاوەکو یاری نوێ فێر بیت و هەروەها هاوڕێی نوێ بناسیت؟
وا گولۆکە بەڕێوەیە! بە یەکەوە لەگەڵ گولۆکە یاری چاو شارکێ, چاوت بنوقێنە, ماتانێ ,پەت پەتێن, تۆپ تۆپێن, خانە خانانێ ئەکەین.
یاری دەکەین و فێریش دەبین. گولۆکە خەریکە دەست پێدەکات.
زانیار و سەرباز سەرقاڵی تاقیکردنەوەی زانستین, لە هەر ئەڵقەیەک ئەزموونێکی نوێی سەرنج ئامێز تاقیدەکەنەوە.
سەرجەم ئەو پرسیارانەی پەیوەستن بە زانست و چی دەکرێت و چۆن دروست دروست دەکرێت لەو پرۆگرامەدا هەیە.
ئێمە بە بەرنامەیەکی تازەوە لێرەین, ئامورجان.
لە هەر ئەڵقەیەک میوانداری منداڵێکی ژیکەڵە دەکەین لە ستۆدیۆکەمان, ئەو ژیکەڵەیە ئاشنای ئامێرێکی مۆسیقیمان دەکات, باس لە ئامێرەکە دەکات, دواتر لەگەڵ ژەنینی ئامێرەکە گۆرانیەکمان پێشکەش دەکات.
بە ڕاستی ئێمە چێژێکی زۆرمان وەرگرت, دەی با بزانین ئێوەش پێتان خۆشە.
بە خێر بێن بۆ (ئارین و بەیبوون) کە تیایدا خۆمان دەچەمێنینەوە, درێژ دەکەینەوە, هەروەها لە ڕێگەی ڕۆیشتنمان بۆ ناو (زێن) پێدەکەنین.
لەگەڵ یۆگازانە بچووکەکان بەشداربە کاتێک جەستە و لاشەی خۆیان دەچەمێننەوە تەنانەت هەویرە شل و خاوەکانیش ئیرەییان پێدەبەن. ئەوان بە خەندە وپێکەنین ناواخنە ساردەکەی خۆیان دەدۆزنەوە و لەو شوێنە لە کاتی گونجاو لەش و لاری خۆیان دەچەمێننەوە.



















