هاوپۆل: فیلمی کارتۆن

سپۆنج بۆب سکوێرپانتس
سپۆنج بۆب سکوێرپانتس

پێتان چۆنە بەشداری گەشتە پڕ لە سەرکێشی و سەرگەرمیەکانی سپۆنج بۆب و هاوڕێکانی ( پاتریک ) و ( سکوەیدوارد ) و _میستەر کراب) و (ساندی ) و (پلانکتۆن ) بکەین کە هەموویان لە شارۆچکەی بیکینی , لە ناوەڕاستی ئۆقیانووسی هێمن و باشووری گورگەی بیکینی دەژین؟

میک میک
میک میک

میک میک باڵندەیەکە لەسەر زەوی زۆر بە خێرایی ڕادەکات. چەقەلێک بەردەوام هەوڵ دەدات بیگرێت و بیخوات, بەڵام هەرگیز سەرکەوتوو نابێت.

چەقەلەکە لە جیاتی ئەوەی وەک ئاژەڵێکی فێڵباز فێلەکانی خۆی بەکار بهێنێت, پەنا بۆ ئامێر و پلانی ورد و ئاڵۆزی بێ بنەما دەبات بۆ ئەوەی نێچیرەکەی ڕاو بکات.

سەرجەم هەوڵەکانی مام چەقەل نوشست دەهێنێت و بەردەوام دەرەنجامەکان خەندە ئامێز و جێگەی پێکەنینە, زۆر جاریش ئازار بە خۆی دەگەیەنێت.

یاساکانی ئەنجیلۆ
یاساکانی ئەنجیلۆ

ئەنجیلۆ ئەو کوڕەیە کە هەوڵ دەدات ببێتە کەسێکی ژیر. بەردەوام پلانی ستراتیژی دادەڕێژێت بۆ ئەوەی دوور بێت لە کێشە. ئەنجیلۆ مکوڕە لەوەی کە هیچ شتێک نەبێتە کۆسپ و تەگەرەی سەر رێگای کاروانەکەی, ئەو ئامادەیە ڕووبەڕووی هەموو ئالەنگاریەک ببێتەوە.

ئەنجیلۆ لەو سەرکۆنە کردنە سروشتیانە بێزار نابێت کە ڕووبەڕووی منداڵان دەبێتەوە, وەک دایک و باوک و خوشک و برا و یاسا و ڕێساکان, ئەم بابەتانە بە هیچ شێوەیەک ڕێگری لەو ناکەن. ئەنجیلۆ دوو هاوڕێی زۆر  دانشمەندی هەیە کە بە ڕاستی زیرەکن لە دانانی پلانی ستراتیژی,  (شێروود – پاشا لۆجستیەکە) و (لۆلا – خوێنگەرمە  زلەکە) هاوڕێی ئەنجیلۆن.

پۆکاهانتەس
پۆکاهانتەس

سەربازێکی ئینگلیزی و کچی سەرۆک هۆزێکی ئەلگۆنکوین بە ناو ئەزموونێکی ڕۆمانسی گوزەر دەکەن. ئەم چیرۆکە ئەوکاتە ڕوو دەدات کاتێک داگیرکەرە ئینگلیزەکان لە سەدەی حەڤدەهەم پەلاماری ڤێرجینیا دەدەن.

هێرشی پلانکتۆنەکان
هێرشی پلانکتۆنەکان

کاپتن جۆن سی ستار لەگەڵ دکتۆرە ئانا مێدوسا و عەریف پەلپۆ کالاماراس چەند بوونەوەرێکی دەریایی بچووکن و گرێی ناپلیۆنیان هەیە. ئەرکیان گەرمکردنی هەسارەکەمان و توانەوەی سەهۆڵبەندانەکان و داپۆشینی سەر زەویە بە ئاو تاوەکو پلانکتۆنەکان بتوانن هێرشەکەیان ئەنجام بدەن. وێرای ئەوەی کە ئەمانە زۆر زیرەک و پڕ زانیارین, بەڵام ڕێکخراو نین, لەسەرووی هەموو ئەمانەش قەبارەیان زۆر گەورە نییە.

لە هەر ئەڵقەیەکدا ئەم سێ کەسایەتیە بە ئەرکێک دەردەچن و سەرجەم بابەتەکانیان پەیوەندیان بە ژینگەوە هەیە.  فیلمی هێرشی پلانکتۆنەکان بە شێوازێکی زۆر کۆمیدی و خەندە ئامێز باس لە گۆڕانی پلەی گەرمی زەوی دەکات .

پێنگوینەکانی مەدەغەشقەر
پێنگوینەکانی مەدەغەشقەر

بۆ زۆربەمان (سکیپەر) و (کۆوالسکی) و(ریکۆ) و(پڕایڤەیت) چوار پێنگوینی جوانن لە باخچەی سێنتراڵ پارک دەژین. ئەمە ڕیک ئەو شتەیە کە پێنگوینەکان دەیانەوێ خەڵکەکە بیزانن, بۆچی؟ چونکە ئەم پێنگوینە ئارامانە لە ڕاستیدا هێزێکی هەڵبژێردراون کە تواناو لێهاتووییان هاوشێوەی هێزی کۆماندۆیە و بارەگایەکی نهێنیشیان هەیە.

ئەرکیان چییە؟ ئەرکیان پاراستنی باخچەی ئاژەڵان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک.

دوژمنیان کێ یە؟ دوژمنیان جولیان پاشای هاوسێیە ڕەزا قورسەکەیە کە تازە  هاتۆتە ئەم شوێنە. ئەو ئاهەنگەی لە باخچەی ئاژەڵان ئەنجام دەدرێت شتێکی نوێیە, پاشای لیمۆرەکان سازی داوە بۆ ئەوەی خۆی وەک پاشای ناوچەکە بناسێنێت, نیازی هەیە زۆر شت بگۆڕێت.

پابلۆ رێویە سوورە بچووکەکە
پابلۆ رێویە سوورە بچووکەکە

شارەکەمان پڕ بووە لە ڕێوی.

چی ڕوو دەدات ئەگەر دڕندەترین و ئازاترین ڕێوی جیهان گوندەکان جێبهێڵن و ڕوو لە شارە نامۆ و مەترسیدارەکەمان بکەن؟

با بچینە لای پابلۆی فزوڵی و پڕ لە جوڵە بۆ ئەوەی بەشدار بین لەو گەشتەی کە تیایدا پابلۆ  ڕێبەرایەتی (پەمپکین)ی برای و (پاپی)ی خوشکی دەکات لە گەشتێکی پڕ لە سەرکێشی بۆ ناو شارە تازەکەیان.

کانیاوەکەی ئۆسکار
کانیاوەکەی ئۆسکار

پاڵەوانەکەمان ناوی ئۆسکارە. ئۆسکار مارمێلکەیە لە بیابان دەژی, هێلکە خواردنی دڵخوازی خۆی و هاوڕێکانیەتی.

هەرچەندە ئەوان هەندێکجار دەمەقاڵەیان دەبێت, بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕوداوی خۆش بەرپا دەکەن.

(پۆپ) و (هارچی) و (بەک) و مریشکەکان و تیمساحەکان دەژمنی هەرە سەرەکین. بەڵام هەندێ کات ئۆسکار هەمان کێشەی لەگەڵ چۆپی و بەک و هارچی دەبێت و دواتر دەبنە هاوڕێ.

ئۆلۆبۆب تۆپ
ئۆلۆبۆب تۆپ

ئامادەی هاوڕێی تازە بناسیت؟

(تیب) و (لالۆ) و( بۆبڵ)لە دارستانێکی گەورە دەژین. ژیانیان پڕە لە دۆزینەوەی شتی تازە ونوێ.

لە هەر ئەڵقەیەک کارەکتەرێکی نوێ پەیوەندی بە بەرنامەی (ئۆلۆبۆب ئینتەرتەینمنت) دەکات.

هاوڕێکانمان شێوە و ڕەنگ و فۆرمەکان بەکار دەهێنن تاوەکو کارەکتەرێکی تازە دروست بکەن. بە پێکەوە کارکردن هانی حیکایەتخوانە دڵسۆزەکە دەدەن لەگەڵیان بیر بکاتەوە. ئێمە کاتێکی خۆش بەسەر دەبەین لە سەیرکردنی ئەم بەرنامەیە.

نەخۆشخانەی هیلتۆپ
نەخۆشخانەی هیلتۆپ

پێکەنین باشترین چارەسەرە.

لە نەخۆشخانەی هیلتۆپ هەردوو گروپی کارمەندان و نەخۆشەکان ئاژەڵن. بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە لە باخچەی ئاژەڵانی ڕاستەقینە دەچێت.لە هیلتۆپ هەرگیز ساتێکی بێزارکەر بوونی نییە چونکە ستافی نەخۆشخانەکە مامەڵە لەگەڵ شتە پێکەنینانوی دڵخۆشکەرەکان دەکەن.

لە نەخۆشخانەکە دەرفەتی بە فیرۆدانی کات بوونی نییە, لەگەڵ هاتنی بەردەوامی هەر کەیسێکی لەناکاو, بۆ منداڵان دەردەکەوێت پێکەنین باشترین چارەسەرە.

بەخێوکارەکان
بەخێوکارەکان

(سوەی سوەی) و ( بادیوز) دوو بەخێوکاری یەکجار ناوازەن کە حەزیان لە هەموو جۆرە نانێکە. ئەم جووتە مراویە ئارام و لەسەرخۆیە بە موشەکێک لە ڕۆژئاواوە گەشت دەکەن بۆ (خومرەی پۆنجیا) بۆ ئەوەی هەندێک نان بە دەنووک هەڵگرن.مراویەکان بەردەوام کاردەکەن, بەڵام  دەیانەوێ دڵنیا بن لەوەی کە ئەوان هەموو ڕۆژێک و بە درێژایی هەفتە دڵخۆش و ئاسودەن. ئەوان پێویستە ئاگاداری کلکیشیان بن, چونکە ئەگەری هەیە ئەو دڕندەی کە ناوی (ئێڤیری)ـە و سێ گوپی هەیە لەهەر سوچێکەوە بەدەر بکەوێت. لە هەمووشی گرینگتر, ئەم مراویانە تەواوی تیکە نانەکان دەبەن بێ ئەوەی هیچ پاشماوەیەک جێبهێڵن. لە بیر مەکە, وێرای هەموو ئالەنگاریەکان , گرینگ نیە چی ڕوودەدات, ئەوان لە کارەکەیان بەردەوامن و هەرگیز دەستبەرداری کارەکەیان نابن. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە خۆت بە کلکی مراویەکان هەڵواسی و گەشتێکی پڕ لە سەرگەرمی و سەرکێشی ناوازە ئەنجام بدەیت.

ئەو هەنگەی ناوی (مایا) یە
ئەو هەنگەی ناوی (مایا) یە

(مایا) هەنگێکی فزوڵی و پڕ لە سەرکێشى و کەمێک بێ بایەخە. مایا روح سوک و خوێن شیرینە, تەنها کەمێک ترسنۆکە.

مایا ئێستا خۆی ئامادەکردوە بۆ ئەوەی لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێکانی بە ناوی (ویلی)  گەشتێکی پڕ لە سەرکێشی ئەنجام بدات. (ویلی) زۆر برسیە و زۆریش ماندووە.

بێگومان ئێمە هەموومان ئەو کلۆیەمان خۆش دەوێت کە ناوی ( فیلیپ)ـە چونکە پارێزگاری لە (مایا) و ( ویلی) دەکات.

دایک و باوکە پەریە نامۆکان
دایک و باوکە پەریە نامۆکان

(تیمی تێرنەر) کوڕێکی تەمەن (١٠) ساڵانە و ژیانێکی پڕ لە چەرمەسەری دەباتە سەر. هەمیشە لە لایەن (فرانسیس)ـەوە گاڵتەی پێدەکرێت و لە قوتابخانەش ڕقی لە (میستەر کرۆکەر) دەبێتەوە, دایک و باوکی بایەخی پێنادەن و ڕادەستی (ڤیکی) دەکەن بۆ ئەوەی چاودێری بکات. (تیمی) جارێکی تر دەچێتە لای (کۆزمۆ) و ( واندا ) کە دوو پەرین و هاوشێوەی دایک باوک مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن بۆ ئەوەی خواستەکانی بەدی بهێنن. زۆر جار خۆزگە و خواستەکانی کارەسات لەدوای خۆیاندا دەهێنن, چونکە یان ئەوەتا ئاواتەکان کارەستبارن, یاخود دوژمنێکی نوێی بۆ دروست دەکەن. ئەمە کارێکە پەیوەندی بە (تیمی) و فریشتەکان هەیە, پێویستە ئەوان هەوڵ بدەن کاریگەریەکان پێچەوانە بکەنەوە چونکە هەموو جارێک خواست و ویستەکان دەرەنجامی خەراپیان هەبوو.

ماڵەکەی فۆستەر
ماڵەکەی فۆستەر

ڕوداوەکانی ئەم فیلمە لە جیهانێک ڕوودەدات کە هاوڕێ خەیاڵیەکان لەگەڵ مرۆڤەکان بەیەکەوە دەژین, فیلمەکە باس لە منداڵێک دەکات بە ناوی (ماک) کە دایک و باوکی فشارێکی زۆری لێدەکەن بۆ ئەوەی واز لە هاوڕێیەتی هاوڕێەکی خەیاڵی بە ناوی (بلوو) بهێنێت. دواتر ئەم دوو هاوڕێیە ماڵێک دەدۆزنەوە کە تایبەتە بەو منداڵە خەیاڵیانەی دایک و باوکیان لە دەستداوە . (بلوو)دەچێتە ناو خانووەکە بۆ ئەوەی شوێنێک بۆ (بلوو) دابین بکات. کارمەندانی خانووەکە ڕازی دەبن (بلوو) وەربگرن بەو مەرجەی (ماک) هەموو ڕۆژێک سەردانی نەکات.ئەڵقەکانی ئەم زنجیرە فیلمە بەردەوام دەبێت و باس لە پەیوەندی نێوان (ماک) و (بلوو) و کارمەندانی ناو خانووەکە دەکات کە چۆن مامەڵەو ڕەفتار لەگەڵ هاوڕێ خەیاڵیەکان دەکەن و بەشداری گەشتە سەرگەرمیەکانی ئەم هاوڕێیانە دەکەن کە زۆرجار ڕووبەڕووی تەنگژەی هەمەجۆر دەبنەوە.

لووی
لووی

ئایا دەتەوێ بەشداری پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل بیت یان قسە لەگەڵ ورچێکی مرۆڤدۆست بکەی؟

ئایا هەرگیز خەونت بەوە بینیوە دورگەیەک بدۆزیتەوە یاخود گەشتێک بۆ سەر مانگ ئەنجام بدەیت؟

ئەمانە کێشە نین…

هەموو شتێک لەگەڵ (لووی) ئاسانە. بە یارمەتی (لووی) و (یۆکۆ) فێری ئەوە دەبیت چۆن وێنە بکێشیت و هەروەها چۆن کاتێکی خۆش بەسەر بەریت.

ئەسپە دەریاییە بچکۆڵانەکە
ئەسپە دەریاییە بچکۆڵانەکە

گەشتە پڕ لە سەرگەرمیەکانی خێزانی ئەسپێکی دەریایی, کە بە شێوەیەکی تایبەت تیشک دەخاتە سەر بچووکترین ئەندامی ئەم خێزانە , ئەویش ئەسپە دەریاییە بچکۆڵانەکەیە. حەز دەکەیت بە یەکەوە بینەری گەشتە پڕ لە سەرگەرمی و سەرکێشیەکانی ئەم ئەسپە دەریاییە بچکۆڵانەیە بین؟

لە هەر ئەڵقەیەکە ئەسپە دەریاییە بچکۆڵانەکە ڕووبەڕووی کێشەیەک دەبێت و هەوڵ دەدات بە ڕێکار و شێوازە تایبەتیەکانی خۆی چارەسەری ئەم کێشانە بکات.

دەسا با بەیەکەوە ببینین ئەم ئەسپە دەریاییە چەند زیرەک و بلیمەتى.

گارفیڵد
گارفیڵد

هەموو بابەتەکان پەیوەست بە ئەو, بە (گارفیڵد).

گارفیڵد پشیلەیەکی تەمبەڵ و خۆپەرست و قەڵەوی ڕەنگ پرتەقاڵیە , ئارەزوی سەرەکی پاڵکەوتن و خەوتن و سەیرکردنی تەلەفزیۆن و کات بەسەر بردنە.

ئەوە گارفیڵدە

بەتەرکەپ وود
بەتەرکەپ وود

لە دارستانەکانی (باوتۆندۆر) سێ مێشولەی خنجیلانە هەیە .

ئەم سێ خنجیلانەیە ناویان (ئەلێکس- هەنگێکە) و (ئامەدێ -قالۆچەیەکی دارستانە) لەگەڵ ( لیسۆن – پەپولەیەکی جوانە).

ئەم سێ هاوڕێیە زۆر بە خۆشی بە یەکەوە دەژین و چەندین گەشتی پڕ لە سەرگەرمی ئەنجام دەدەن.

سەگاوە توڕەکان /قوندسە توڕەکان
سەگاوە توڕەکان /قوندسە توڕەکان

فیلمێکی ئەنیمەیشنی کارتۆنیە , باس لە دوو (قوندس /سەگاو) دەکات بە ناوەکانی (نۆربێرت) و ( داگێت) کە ئەوان دوو بران بە یەکەوە لە یەک ماڵ دەژین. ئەوەی ڕاستی بێت مامەڵە کردن لەگەڵ (نۆرب) زۆر ئاسانە , باشترە بڵێی پێشان زۆر ئاسان بوو , هەروەها (داگێت) زۆر توڕە مۆنە.

ئەم دوو برایە هەردووکیان جۆرە ئاژەڵێکی قرتێنەرن زۆربەی کات لەناو ئاو دەژین پێیان دەوترێت سەگاو. ماوەیک لەمەوبەر لە دایک و باوکیان جیا بوونەوە بۆ ئەوەی لەناو دارستانەکە بە سینگلی بژین. لە زۆربەی کاتەکان گەشتی پڕ سەرکێشی ئەنجام دەدەن, ئەمەش دەبێتە هاندەرێک بۆ ئەوەی لایەنە ناشیرنەکانی خۆیان دەربخەن. ئەوان بە سەگاوە توڕەکان ناسراون.

کۆرنیل و بێرنی
کۆرنیل و بێرنی

(بێرنی) هەرزەکارێکی ڕوح سووکە و (کۆرنیل) بە خێو دەکات .(کۆرنیل) سەگێکە زیرەکیەکی لە ڕاددە بەدەری هەیە. ئەوەی ڕاستی بێت (کۆرنیل) دەتوانێ بە چەندین زمانی بیانی قسە بکات, دەتوانێت زۆر بە خێرایی بابەتەکان و ژمارەکان بخوێنێتەوە. ئینجا بۆ ئەوەی نەبێتە سەگێک لە تاقیگەکان تاقیکردنەوەی لەسەر بکرێت, (کۆرنیل) بڕیار دەدات زیرەکی و لێزانیەکەی خۆی بشارێتەوە. کاتێک (بێرنی) دەستنیشان دەکرێت بۆ ئەوەی ببێتە بەخێوکاری (کۆرنیل) , ژیانی ئەم سەگە سەراوژێر دەبێت چونکە نهێنیەکەی ئەم سەگە لای (بێرنی) ئاشکرا دەبێت.