ئەوەیان باس لە گەشتە پڕ لە سەرگەرمیەکانی سیدریک و خێزان و قوتابخانەکەی دەکات. هەموو ڕۆژێک بۆ ئەو منداڵە هەشت ساڵە گەشتێکی پڕ لە سەرکێشیە. (سیدریک) ئەو پاڵەوانەیە کە جێگەی خۆی لەناو دڵی سەرجەم منداڵەکان کردۆتەوە, زۆر ڕوح سووکە , لە هەمان کاتیشدا دڵی زۆر ناسکە. بە ڕاستی ئاستەمە منداڵ بیت و لەگەڵ خانمێک و قوتابخانەیەکی ڕێکار تووند و باوکێکی فزوڵی و هاوپۆلی گێرەشێوێن و کوڕە خوشکێکی بێزارکەر و کچە هاوڕێیەکی مەزاجی ژیان بەسەر بەریت. بۆ (سیدریک) سەختە ئارامی خۆی بپارێزێت. دڵخۆشترین شت بۆ ئەو بوونی باپیرەیە کە بەردەوام پشتی دەگرێت.
سەیری پاڵەوانەکەمان بکەن کە ناوی (مۆرفی) یە. (مۆرفی) بەردەوام هەوڵ دەدات خەڵاتە گەورەکە بەدەست بهێنێت لە پای دەستگیرکردنی مێشولەیەک بەناوی (پەک). (مۆرفی هەرگیز نەیتوانیوە ئەو مێشولەیە بگرێت و هەرگیز سەرکەوتووش نابێت. هیچ شتێک بە دڵی (مۆرفی) نابێت چونکە ڕکابەرێکی سەرسەختی هەیە بەناوی (بلاد جاک). بلاد جاک ڕکابەڕێکی بەهێزە, کاری ئەو هەوڵدانە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکان.
هەموو ئەو شتانەی بە هەڵە ئەنجام دەدرێن کۆتاییەکەیان هەر هەڵە دەبێت.
بگەڕێوە بۆ فیلمە کارتۆنیە کۆمیدیەکان و سەیری (بەگد) بکە.
(بیلی و بەدی) پڕە لە خۆشی و ئازار.
(بیلی ) و سەگەکەی هەمیشە دوچاری کێشە دەبن.
(بیلی) و (بەدی) پڕ وزە و پڕ خوێن گەرمن.
تۆ بڵێی ئەم گەشتە پڕ لە سەرکێشیە بچووک و گەورانەی ئەم دووانە ئەنجامی دەدەن بەرەو کوێیان دەبات؟
زنجیرە کارتۆنی تۆد پاترۆل باس لە گروپێک دەکات کە لە هەشت برای بچووک لە تایفەی بۆقە بچووکەکان پێکدێن کە پێیان دەوترێت (تۆدلێت). ئەوان دەجەنگن لە پێناو مانەوە لە دارستانە گەورەکەی (گرێیت فۆریست). ئەوانەی لە کۆنەوە لەو دارستانە نیشتەجێن زۆر بەهێزن و زانیاریان لەسەر (شامانی) وەک جادوێک هەیە. بە گوێرەی داستانەکە, ئەوان شتێکیان دروستکردبوو بەناوی (تۆد هۆڵۆ) کە لە دوای خۆیان چەندین هێماو سیمبوڵیان جێهێشتووە وەک بەڵگەیەکبۆ نیشتەجێ بوونیان لەم شوێنە, بەڵام لەناوچوون. ئێستا , لەبەر چەند هۆیەکی نادیار, پێویستە (تۆدێلت)ـەکان دارستانەکە بەجێبهێڵن و بەرەو (تۆد هۆڵۆ) کۆچ بکەن. تاکە ڕێگایەکیش بۆ ئەوەی بچیتە ناو (تۆد هۆڵۆ) بریتیە لە دەروازەیەکی گەورە بە ناوی (فەیری ڕینگ). ئەمە تاکە ڕێگایەکە ڕێگری دەکات لەوەی کەسێک دوای داخستنی (فەیری ڕینگ) ببێتە (تۆدستووڵ/ کوارگێکی ژەهراوی). ساڵانە ئەم دەروازەیە بە شێوەیەکی ڕەمەکی لێرەو لەوێی ئەم دارستانە دەکرێتەوە, هەر کەسێک نەتوانێت (فەیری ڕینگ) بدۆزێتەوە ئەوا دەگۆڕێت و دەبێتە بۆق.
چیرۆکی پڕ لە مانای پەیوەست بە دەشت ودەر…
(لوسی) کچێکی بچکۆڵانەیە ماڵی لە هێڵی ٦٤ـەمینی باخچەی ئاژەڵانە, ماڵەکەی لە تەنیشت باخچەی ئاژەڵانی شارەوانیە.
شەوانە(لوسی) چاوی بەو ئاژەڵانە دەکەوێت کە تەنگەتاون بۆ ئەوەی نۆرەیان بێت تاوەکو چیرۆکە پڕ لە سەرکێشیە هەمەڕەنگەکانی خۆی بگێڕێتەوە.
ئامادەی لە هەر ئەڵقەیەکی نوێ بە دیداری ئاژەڵێکی نوێ و کۆمیدی شاد بیت؟
بوونی هێلکەیەک ڕۆژانە قەسابەکە دوور دەخاتەوە.
لەناو جەرگەی شارۆچکەیەکی گەورە, (زینۆ) کەڵەشێرێکی بێ باک بەڵام ئێسک سووک, هانی چوار مریشکەکەی دەدات لەگەڵ گۆرانی (پوش لەی) هێلکەیەک بکەن. (پۆلی) ئەو ژنە ترسناکەیە کە خاوەنی مریشکەکانە, هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەگەر مریشکەکان ڕۆژانە لە کات و ساتی خۆی هێلکە نەکەن ئەوا دەیانفرۆشێتە قەسابەکەی دراوسێیان.
بێگومان دۆخێکی نامۆی لەمجۆرە سەرنجی شاژنە هێلکەکەرەکان پەرتەوازە دەکات لەوەی کاری خۆیان ڕۆژانەی خۆیان لە کێڵگەکە ئەنجام بدەن.
ئاو , خاک , ئاگر و هەوا. تەنها ئەڤەتار گەورەی ئەم چوار توخمە بوو. ئەڤەتار تاکە کەسە کە بتوانێ ڕێگری لە نەتەوەی ئاگر بکات لەوەی جیهان داگیر بکەن. بەڵام کاتێک جیهان پێویستی بەو دەبێت, ئەو دیار نییە. تاکو ئێستا, لە جەمسەری باشوور, تاکە گوندێک هەیە کە سەر بە نەتەوەی ئاوە لە جەنگێکی بەردەوامدایە لە پێناو مانەوە. لەو سەروبەندەدا, ئەو گەنجەی کە توانای کۆنترۆڵکردنی ئاوی هەیە (کاتارا) لەگەڵ برا جەنگاوەرەکەی (سووکا) هەڵدەستن بە رزگارکردنی کوڕێک بە ناوی (ئەنگا) لەناو ئەشکەوتێکی سەهۆڵبەند. (ئەنگا) ئەو کەسە نییە کە تەنها توانای کۆنترۆڵکردنی هەوای هەیە, بەڵکو لە توخمی مرۆڤە کە چەندین سەدەیە کەس نەیبینیوە. بەڵام زۆری پێناچێت بۆیان دەردەکەوێت کە (ئەنگا) ئەڤەتارێکە ماوەیەکی زۆرە دیار نەبوو. ئێستا هەموو کارەکان کەوتۆتە ئەستۆی (کاتارا) و (سووکا) بۆ ئەوەی دڵنیا بن لەوەی کە (ئەنگا) ڕووبەڕووی چارەنووسی خۆی دەبێتەوە لە پێناو پاراستنی خۆی و هۆزەکەی.ئایا باسی ئەوەمان کرد کە (ئەنگا) تەمەنی ١٢ ساڵە؟
ئایا ئامادەی لەگەڵمان گەشتێک بۆ بۆشایی ئاسمان و هەسارەکان بکەین؟
باشترین تاقمی هەسارەکەمان بریتین لە (کۆمێت) و ( هالەی) و (سپووتینک) و ( رادار) و (جێت) کە ئێستا ئامادەن فێری بابەتی تازەتان بکەن. گومانی تێدا نییە, ئەوان باش دەزانن کە کەسایەتی ئەوان جیاوازە, هەموو کەس حەز لە هاوڕێیەتیان دەکات. ئەوانیش هەڵە دەکەن, بەڵام هەرگیز بێ ئومێد نابن. بنەماڵەی ئەسترۆبلاست جیاوازیەکان لە ئامێز دەگرن.
لە هەر ئەڵقەیەک تاقمەکەمان هاوڕێی تازە پەیدا دەکەن, ئەوان جارێکی تر دوپاتی دەکەنەوە کە کاری بە کۆمەڵ باشترین شتە.
گەشتێکی دەریاوانی کۆمیدی منداڵێکی ژیکەلەی ڕوح سووک و خوێن گەرمە لەگەڵ مامۆستاکەی کە کاپتنی چەتە دەریاییەکانە هەروەها نەهەنگێکیشیان لەگەڵە بە ناوی (فلاپ جاک) کە لە بێچووییەوە بەخێویان کردوە و توانای قسەکردنی هەیە. نەهەنگە قسەکەرەکە پاڵەوانی سەرەکی ڕۆمانە ناوازەکەی (گەشتە پڕ سەرگەرمیەکانی فلات جاک)ـە.
ئەو منداڵە ژیکەڵە و بچکۆڵانەیە خەڵکی بەندەری (ستۆرمالۆنگ)ـە, خەونی گەورەی ئەوەیە ببێتە گەشتیارێکی مەزن. ئاواتەخوازە بە یارمەتی هاوڕێکەی (کاپتن نوکڵز) خەونەکانی بکاتە ڕاستی, بێ ئاگا لەوەی (نوکڵز) ئەو کەسە لێهاتووە نیە بۆ بابەتێکی لەمجۆرە پشتی پێ ببەستیت.
وەرنە لای (گەمبۆڵ) و (داروین) و (خێزانی واتەرسۆن) و سەرجەم ئەندامانی تری ئەم باندە بۆ ئەوەی کاتێکی یەکجار خۆش بەسەر بەرن. (داروین) کە باشترین هاوڕێ و برای شیری (گەمبۆڵ)ـە لەگەڵ خوشکە ناوازەکەی بەناوی (ئەنایس) هاوەڵی ئەو دەکەن و هەوڵی زۆر دەدەن کێشەکان بە یەکەوە چارەسەر بکەن.
بێگومان هەمیشە چەندین کێشە و ڕوداوی سەیر هەن کە لە (ئیلمۆر) ڕوودەدەن. (نیکۆڵ) دایکە ماندوو نەناسەکەی گەمبۆڵ و (ریچارد واتەرسۆن)ی باوکی کە کەمێک تەمبەڵە ناتوانن کارێکی ئەوتۆ بەرامبەر ئەو کێشەو ڕوداوانە بکەن تەنها مەگەر شۆک بوونی خۆیان دەربخەن.
(شان) ئەو مەڕە نازدارە بانگهێشتمان دەکات سەردانی کێڵگەکەی بکەین…. (شان) مەڕێکی ناوازە و زیرەکە, لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێ لە کێڵگەیەکی بچووک ژیان بەسەر دەبەن.
لە هەر ئەڵقەیەک, (شان) هەوڵ دەدات ژیانە بێزارکەر و پڕ لە دووبارەبوونەوەکە بگۆڕێت بۆ ژیانێکی پڕ لە چێژ و خەندە و پێکەنین, دیمەنەکان هەمیشە دەبنە هەڵاتنێکی خۆش. بە کورتی, هەمیشە و بەردەوام لەناو کێڵگەکەی (شان) خۆشی و سەفا هەیە.
بەشدار بە لە چاڵاکیەکانی تیمی و هاوڕێکانی بۆ ئەوەی فێری ووشەی نوێ بیت.
ئەم زنجیرە فێرکاریە سودبەخش و چێژبەخشە لە لایەن (ئاردمان) و (بریتیش کانسیل – British Council) پەرەی پێدراوە .
جیهان چاوەڕێی ئەوەیە فێری زمانی دایک بین.
مام باپیر باس لە بوونەوەرێکی ئەفسوناوی دەکات کە لە ڕێگەی کێشەکان یارمەتی منداڵ و هەرزەکار و ئاژەڵ و گەورە وتوێژەکانی تردەدات ئەمەش لە ڕێگەی بەشداری پێکردنیان لە گەشتێکی پڕ لە سەرگەرمی.
هەندێکجار مام باپیر و هاوڕێکانی هەر بە خۆیان گەشتێکی پڕ لە سەرکێشی ساز دەکەن.
برێندا – کچە زیرەکەکە باس لە چیرۆکی کچێکی ژیر و زیرەک دەکات. ئەم کچە ژیکەڵە و زیرەکە باسی کۆمەڵێک پرۆسەی (ریسایکلین/دووبارە بەکارهێنانەوەی زبڵ و خاشاک) دەکات بۆ منداڵان, وەک چۆنیەتی دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاو هەروەها چۆن جەستەمان کارەکانی خۆی ئەنجام دەدات.
بە پشت بەستن بە چیرۆکە ئەفسوناویەکانی (گریم) کە بۆ زۆربەمان دڵخۆشکەرە. چیرۆکی دوو خولەکی چیرۆکە کلاسیکیە کۆنەکان بە شێوەیەکی داهێنەرانە و مۆدێرن دەگێڕێتەوە. ئەم زنجیرە چیرۆکانە پاڵنەرە بۆ چاڵاک کردنی هزری لاوان, هەروەها هانی منداڵان دەدات چەمکە بنەڕەتەکانی ئەدکار و ڕەوشتی باش بناسن و ئاشنایەتی لەگەڵ پەیدا بکەن, هەر لە هەمان کاتیشدا هەوڵدەدات هەستی سەرسوڕمان و سەرنج لە دەست نەدات, ئەمەش وادەکات چیرۆکە نەریتیەکان بە زیندویی بمێننەوە.
دەی منداڵە چاو گەشەکان, ئێوەش وەرنە ناو قوڵایی چیرۆکە ئەفسوناویەکان و شتی تازە و سەرنج ئامێزی ناو چیرۆکە کلاسیکیەکان بدۆزنەوە, دڵنیایین دڵی هەموو لایەکمان خۆش دەکات.
هەڵەکردن لە نووسینێک (ئادەم لیۆن) ی تەمەن ١٢ ساڵان دەنێرێتە قوتابخانەیەکی ئامادەیی بۆ ئاژەڵان لە یەکێک لە باخچەکانی ئاژەڵان, بەڵام باشترین هاوڕێی (ئادەم) مەیموونێک دەبێت بە ناوی (جەیک).
لە سەرجەم هەوڵ و هەنگاوەکان, (جەیک) یارمەتی (ئادەم) دەدات بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ بارودۆخەکان بگونجێنێت.
ئەندێشەی زانستی بەرنامەیەکی پەروەردەیی-کات بەسەر بردنە, لە ڕێگەی وێنەی 2D/3D و بووکەڵە ناوەرۆکی بەرنامەکە پێشکەش دەکرێت و وەڵامی هەندێک لە پرسیارە گرینگەکان دەداتەوە, وەک (کەی درەوشانەوەی خۆر کۆتایی دێت؟)
هەروەها وەڵامی ئەو پرسیارانەش دەداتەوە کاتێک منداڵان لە یاریگا لە یەکتر دەپرسن وەک (چی ڕوو دەدات ئەگەر بووکی دەریا گازم لێ بگرێت؟ ئایا میزی پێدابکەم؟).
بە شێوەیەکی خەندە ئامێز و سادە و خێرا وەڵامی ئەمجۆرە پرسیارانە دەدرێتەوە.
لە ناوچەیەک پێی دەوترێت (نەمبەرلاند), ماتماتیک و بیرکاری چێژێکی ناوازەمان پێدەبەخشێت بەتایبەتی کاتێک دەبینین چەندین بارستە ژمارەی بەختەوەر بە یەکەوە یاری دەکەن و گۆرانی دەڵێن.
ژمارەیەک هاوڕێی کارتۆنی هەن یەکتریان خۆش دەوێت وهەمیشە هاوکاری یەکتر دەکەن و پشت بە یەکتر دەبەستن.
ئەم هاوڕێیانە لە ڕێگەی بارستە ڕەنگاوڕەنگەکان فێری هەژمار کردن و ژمارەکان دەبن , هەر یەک لەم بارستانە تایبەتمەندی خۆی هەیە, بەڵام هەرگیز بەمشێوە خەندە ئامێزە دەرنەکەوتوون.
مەیموونێکی ئازا و فزوڵی لەگەڵ فیلێکی دڵ گەورە بە یەکەوە لە دارستانێک دەژین, وەک ئەوەی منداڵان خەیاڵیان بۆی دەچێت! یاریگایەک هەیە لقی لاولاوەکان لەم شوێنە شۆر بوونەتەوە بۆ جۆڵانێ کردن شیاوە, هەروەها کوارگێکی گەورەش هەیە دەکرێ وەک شوێنی خۆ بازدان بەکار بهێنرێت, زۆربەی هاوڕێیان لەم دارستانە دەتوانن ئەم شوێنە بەکار بهێنن.
مەنگی و ترانک ئەو جیهانە دەدۆزنەوە کە دڵخوازی خۆیانە, لە گەشتەکەیان ڕووبەڕووی هەندێک مەترسی دەبنەوە بەڵام کۆڵ نادەن. ئەوان لەم جیهانە دۆزراوە کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن, لە گەشتێکی پڕ لە سەرکێشی کۆمیدی هەڵدەستن بە یارمەتیدانی هاوڕێکان, یارمەتیەکانیان ڕاستگۆیانەیە و هەڵقوڵاوی ناخی دڵێکی پاکە و لەسەر بنەمای هاوڕێیەتی ڕاستەقینە دامەزراوە.
زاخاوی مێشک بەرنامەیەکی پەروەردەیی-کات بەسەر بردنە, لە ڕێگەی وێنەی 2D/3D و بووکەڵە ناوەرۆکی بەرنامەکە پێشکەش دەکرێت و وەڵامی هەندێک لە پرسیارە گرینگەکان دەداتەوە, وەک (کەی درەوشانەوەی خۆر کۆتایی دێت؟)
هەروەها وەڵامی ئەو پرسیارانەش دەداتەوە کاتێک منداڵان لە یاریگا لە یەکتر دەپرسن وەک (چی ڕوو دەدات ئەگەر بووکی دەریا گازم لێ بگرێت؟ ئایا میزی پێدابکەم؟).
بە شێوەیەکی خەندە ئامێز و سادە و خێرا وەڵامی ئەمجۆرە پرسیارانە دەدرێتەوە.