فەرموون سوپەر سەما لە لای ئێوەیە!
ئەو پاڵەوانێکی بێ وێنەیە کە خەونەکانی بەدی دێنێت و تەکنەلۆژیای زۆر خۆشدەوێت.
سەما هەمیشە ئامادەیە بە بیرۆکەیەکی نوێ جیهان بگۆڕێت.
تۆش ئامادەی؟
ئەو پشیلە تەمبەڵییەی کە ڕۆحی لە لازانیادایە بەڵام ڕۆحی بە دوو ڕووباردا تێدەپەڕێت، واتە گارفیڵد دەگەڕێتەوە!
گارفیڵد و خاوەنەکەی جۆن و هاوڕێ شیرینەکەی ئۆدی بە سەرگەرمییە کۆمیدی
و بەتامەکانەوە دێنە سەر شاشەی تەلەفزیۆنی زارۆک.
تەنها خەمی ئەو خواردنە، بەڵام ئەو شتانەی بەسەریدا دێت زۆر پێبکەنیت.
هاوڕێیەتی، یاری، کەیف و خۆشی بێکۆتایی…
لە هەر ئەڵقەیەکدا لەگەڵ ئیلا بێلا و هاوڕێکانی دەست دەکەین بە چیرۆکێکی نوێ،
و فێربن دەربارەی هاوبەشیکردن و هاوڕێیەتی پێکەوە.
ئیلا بێلا بینگۆ بە سوپرایزە زۆرەکانیەوە لەسەر شاشەکانمان دەبێت.
خۆتان ئامادە بکەن!
کراک و جوجکەکانی لە شاشەکانی زارۆک تیڤی جێگای خۆیان دەگرنەوە!
سەرگەرمییەکی نوێ لە هەموو ئەڵقەیەکدا…
لەم سەرگەرمیانەدا کردار و جوڵە و جوڵە هەرگیز کۆتایی نایەت و هەمیشە پێکەنین و شادی زاڵ دەبێت.
بیرکاری هەرگیز ئەوەندە خۆش نەبووە!
لەگەڵ هاوڕێ ئەهریمەنەکانمان فێری بیرکاری دەبین.
لەگەڵ هەر ئەرکێکی نوێدا،
کاتێکی خۆش بەسەر دەبەین و خۆمان دەخەینە ناو زەریای بیرکارییەوە.
شارێک بیهێنە بەرچاوت کە هەموو شتێکی لە کاغەز دروست کراوە،
لەوێ داهێنان هیچ سنوورێکی نییە!
بڕین، نووشتانەو ،سیکۆتین و خەونەکانت بەدی بهێنیت!
لەوێ داهێنان هیچ سنوورێکی نییە و ئەگەری هەر شتێک هەیە!
سەرسوڕهێنەرترین داهێنەری جیهان، دکتۆر کۆنتراپتۆس، دێتە لای ئێوە.
پزیشکەکەمان ڕۆژانە داهێنانی نوێ و زۆر سەرنجڕاکێش دروست دەکات.
هەروەها یاریدەدەری خەواڵوو بەڵام شیرینەکەی باسیل پێویستی بە تاقیکردنەوەی ئەم داهێنانانە هەیە.
جا بەسەرهاتی سەیر چاوەڕێت دەکات.
مارتن کە هەموو ڕۆژێک ئاڵووگۆڕی بەسەر دا دێت، ئەمجارەیان لەگەڵ هاوڕێکانی گرۆمۆ و ڕۆکسان لە شارۆچکەی سۆنگینن!
پاڵەوانەکەمان دژی ئەو ئەهریمەنە(دێو و درنجانە) شەڕ دەکات کە هەڕەشە لە شارۆچکەکە دەکەن.
دڵنیا بن بینەران بە گۆڕانکارییە سەرسوڕهێنەرەکان دڵخۆش دەکات.
بزانن لە وەرزی نوێ دا چییان بەسەر دێ
هاوڕێیەتی، یارمەتی، وروژاند.
قەڵەم(پێنووس) و کاغەز ئامادە بکەن! هاوڕێیان ئێستا هەرکەسێک دەتوانێت وێنە بکێشێت.
چۆن وتت؟ هاوڕێمان ویل هەموو وردەکارییەکانی وێنەکێشانمان پیشان دەدات.
لەم بەرنامەیەدا دەتوانیت بە هێڵی سادە وێنەی جوان دروست بکەیت.
وەرە لەگەڵ ویل بکێشنەوە!
سەیرکەن! ئەم هاوڕێیە ناوی وافڵە
سەگێکی نازدار و بە هەوڵ و وزەیە
هاوڕێیان، سورپڕایزی وافل کۆتایی نایە!
با سەیری وافڵ بکەین.
زمانی زەڕافە چەند سانتیمەترە؟
قورسترین شووتی چەند کیلۆیە؟
چەند کیلۆ خوێن لە جەستەی مرۆڤدا هەیە؟
لە پێشبڕکێ دا کێ دەزانێ کە پرسیاری سەیر و وەڵامی سەیرتریش هەیە.
وەڵامی پرسیارەکان دەدەینەوە و پێدەکەنین و چەند زانیارییەکی زۆر سەرنجڕاکێش فێردەبین.
دەتوانن لەم لینکە بینەری ئەو ئەڵقانە بن کە بڵاوکراونەتەوە!
ئێمە تۆماری دەکەین و دەینێرین، تەلەفزیۆنی زارۆکیش بڵاوی دەکاتەوە
گۆرانیەکانمان، گاڵتە و یاریەکانمان و پەیامەکانمان بە هەموو جیهان دەگەیەنێت.
تۆماریکە و بینێرە چاوەڕێی ڤیدیۆکانمان دەکات بە فۆرماتە نوێیەکەی.
دەتوانن لەم لینکە بینەری ئەو ئەڵقانە بن کە بڵاوکراونەتەوە!
ئایا بەبێ یاری دەبێ؟ نەخێر، نابێ!
وەک دەزانن باشترین شوێن بۆ یاریکردن لە دەرەوەی ماڵە، لەسەر شەقامەکانە.
بەرنامەی یاری و شەقامەکان بە یارییەکی نوێ و سەرنجڕاکێش لە هەموو ئەڵقەیەکدا دەمانباتە دەرەوە بۆ سەر شەقامەکان. لەدەست مەدە!
دەتوانن لەم لینکە بینەری ئەو ئەڵقانە بن کە بڵاوکراونەتەوە!
ڕۆژێک لەگەڵ ژیار
حەزتان لە گەڕان هەیە؟
بێگومان!
کێ نایهەوێ!
هاوڕێکەمان ژیار بە کامێرای زارۆک تیڤییەوە لە ناو خەڵک دا دەگەڕێت.
لە هەموو شوێنێک چیرۆک و سەرگەرمییەکی نوێ هەیە
ڕۆژێکی پڕ لە ژیان لەگەڵ شوێن و دیمەنی جۆراوجۆر لەگەڵمانە.
دەتوانن لەم لینکە بینەری ئەو ئەڵقانە بن کە بڵاوکراونەتەوە!
ئێمە گوتمان زارۆک تیڤی هی خۆمانە، ماڵی ئێمەیە
کەوایە دەبێ دەنگ و ڕەنگی تۆش لەم ماڵەدا بێت، وا نییە ؟
و ئێستا نۆرەی ئێمەیە!
بەرنامەی دەنگ و ڕەنگەکانمان، نۆرەی تۆ، ئەمساڵیش لە تەلەفزیۆنی منداڵان کەم نابێت.
دەتوانن لەم لینکە بینەری ئەو ئەڵقانە بن کە بڵاوکراونەتەوە!
هاوڕێیانی ئازیز: ناسینی کەسایەتییە ناودارەکانی کورد و سەرکردەکانی فەرهەنگ و هونەر و ئەدەبی کوردی.
لەم بەرنامەیەدا کەسایەتییە ناودارەکانت لە دڵەوە و بە گەرمی دەناسیتەوە.
باشە هاوڕێیان؛ سەرکردەکانمان چاوەڕێمان دەکەن. هەندێک قسە و ئامۆژگارییان بۆ ئێمە هەیە.
دەتوانن لەم لینکە بینەری ئەو ئەڵقانە بن کە بڵاوکراونەتەوە!
ئێستا نۆرەی ئێمەیە زمان فێربین! فیراز و شەنگە بۆ ئەمە میوانداریمان دەکەن.
با لە ماڵی فیراز و شەنگە کاتێکی خۆش بەسەر بەرین، کایە بکەین، گۆرانی بڵێین و بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە فێری زمانی خۆمان بین.
خێرا وەرە! هاوڕێکانمان چاوەڕێمانن.
دەتوانن لەم لینکە بینەری ئەو ئەڵقانە بن کە بڵاوکراونەتەوە!
بە وەرزێکی نوێ (وەرزی چوارەم) دیسان لەگەڵتانین!
لەگەڵ دەیان هاوڕێمان بە دوای وەڵامی زۆر پرسیاردا گەڕاین
کەتی وزەبەخش، هەموو بەشێکی ماشێنە سەیر و سەمەرەکان مان پێ دەناسێنێت و دەیدۆزێتەوە. لەم گەشتە پڕ لە ماشێنە دا ، کەتی و هاوڕێکانی ئەزموونی وروژاندنی ئەندازیاری و داهێنان دەکەن!
هەر ئەزموونێک بە مانای دەرفەتێکی نوێیە بۆ فێربوون
یاڵا وەرن، با دەست بە سەرگەرمییەکی خۆش بە ماشێنە سەرسوڕهێنەرەکانی کەتی پکەین!



















