باز دەدەنە ناو کەشتیەکەی کە پێی دەوترێت دراکار گەشتێکی دەریای بەناو حەوت دەریاکە دەکەن, هاوشێوەی ڤایکینگە پڕ لە جەنجاڵی وکێشمەکێێش گەشتەکەیان ئەنجام دەدەن. جا لە ماڵەوە بێت لە گوندەکەی خۆیان کە ناوی فلەیەکە یان خەریکی گەڕان بۆ دۆزینەوە سەرزەمینە دوور و نەناسراوەکان, تۆش دەرفەتی ئەوەت دەبێت پشکداری لەو گەشتە ناوازەیەی ڤیک, ئەو پاڵەوانە بچووکە, بکەیت کە زیرەکیەکەی زۆر زیاترە لە هێزەکەی.
بڕوا بکە من فریشتەم, بەدواداچوون بۆ گەشتە پڕ لە سەرگەرمیەکانی دیاگۆ, ئەو وشترەی کە سەرۆکی (زیگی, ڕاکوونە فریشتەکە)و هاوڕیکانیان دەکات. زیگی یەکەمین خۆزگەی دیاگۆی دەستەبەر کرد کە بریتی بوو لە کافیتێریایەک, خۆزگەی دووەمیشی بریتی بوو لە حەوزێکی مەلەکردن بۆ هاوڕێکانی. بەڵام دواتر زیگی لم لەناو قوتووە ئەفسوناویەکەی دەدۆزێتەوە, بەمەش خۆزگەی سێیەمی بەو شێوەیە نەبوو کە دەیویست.
گنوفەکان باس لە گەڕان و دۆزینەوەی جیهانێکی تر دەکەن لەسەر هەسارەی زەوی. نمایشەکە ئەنیمەیشنە بە کۆمپیوتەر ئامادەکراوە, ناوەرۆکی زۆربەی ئەڵقەکان تیشک دەخەنە سەر بابەتی ئەفسوناوی وەک فەلسەفەی ئایینی تارۆ و تارماییەکان و ژیانی دوای مردن. هەر ئەڵقەیەک پەیامێکی ئەخلاقی هەیە. لەوێ حەوت دانە گنۆف بوونیان هەیە, بە فەرمی گرۆ گنوف سەرکردەیانە . ئەوانی تریش ناویان راب گنوف و گیگا گنوف و هیپێل گنوف و مینی گنوف و کریپی گنوف و سکۆپی گنوفە.
لە قوتابخانەیەکی ڕۆبۆتی خودان تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو, خۆم و ڕۆبۆتەکەم بەدواداچوون بۆ ژیانی کۆمەڵێک منداڵ دەکات . لەوێدا یوجین و رۆبۆتەکەی C.H.I.P و هاوڕێکانیان ژیانێکی یەکجار ناوازە و پڕ لە سەرگەرمی بەسەر دەبەن ئەمەش لە ڕێگەی بەکارهێنانی خەیاڵە فراوان وتەکنەلۆژیا پێشکەوتوەکان و لێهاتوویە لە ڕاددە بەدەرەکی C.H.I.P تاوەکو لە دۆخە سەختەکان خۆیان ڕزگار بکەن.
نمایشەکە باس لە دوو گەشتیاری پاسکیلسوار دەکات بە ناوەکانی (ماوک و چاڤاپا) کە گەشتێکی پڕ لە سەرگەرمی بە دەوری جیهان ئەنجام دەدەن. هەر ئەڵقەیەک بەوە دەستپێدەکات ماوک و چاڤاپا لە ماڵەوە لە ڕێگەی وێبکام پەیوەندی چات لەگەڵ پۆپۆ و میتا ئەنجام دەدەن. ئەو هاوڕێیانە دەڵێن زۆر بە پەرۆشن بۆ ئەوەی بە ماوک وچاڤاپا بڵێن کە تا چ ئەندازەیەک سەرسامن بەو شتانەی بەسەریان هاتووە, بەڵام بەر لەوەی قسەکەیان تەواو بکەن ماوک قسەیان پێدەبڕێت و چیرۆکی یەکێک لە گەشتەکانی دەگێڕێتەوە. زۆر جار هاوڕێکان دەرفەتی ئەوەیان نابێت چیرۆکەکانی خۆیان بگێڕنەوە.
پیپی و پوپو و ڕۆزماری گەشتێک ئەنجام ئەدەن بۆ ئەوەی ماپا بدۆزنەوە.
بەڵام ئایا تۆ دەزانی ماپا کێ یە؟
ماپا نیوەی دایەیە و نیوەکەی تریشی بابەیە.
بەدوای سەرگەرمیە کۆمێدی و پڕ لە هەستەکانیان بڕۆ بە تایبەتی کاتێک ژیر دەبن و عەقڵ و هۆشیان گەشە دەکات, و شیعر و جیهانە سەرنج ئامێزو ئەفسوناویەکە دەدۆزنەوە.
مایلۆ کەروێشکێکی خنجیلانەی بچکۆڵەیە, هەموو ئەو لایەنە ئەرێنی و نەرێنیانەی هەیە کە لە کەروێشکە هاوتەمەنەکان بوونیان هەیە. مایلۆ بە ئەرێنیەوە مامەڵە لەگەڵ ژینگەی دەوروبەر دەکات. هەروەها سوپاس بۆ دایک و باوکی مایلۆ کە یارمەتی کوڕەکەیان دەدەن لە ناسینی ئەو شت و کەسانەی کە سەرنجە سروشتیەکەی ئەو ڕادەکێشن.
مایلۆ کەروێشکێکی فزوڵیە, ئەو لەسەرخۆ بەڵام زۆر بە باشی خۆی و جیهانی دەوروبەر فێردەکات. مایلۆ سەرچاوەیەکی نوێگەرایی و سەرسوڕمان و زانیاری و بەریەککەوتنە,ئینجا بەهەر ڕێگایەک بێت کە مەرج نیە تەنها و تەنها هەقیقەت بێت.
پەڵکە زێڕینە چۆن دروست دەبێت؟
ئەدی برووسک چۆن دروست دەبێت؟
ئایا کەس دەزانی بۆچی خەون دەبینین؟
ئێستا لەو بەرنامەیە دەتوانی وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانە بەدەست بهێنیت کە بە مێشکت گوزەر دەکات.
چی دەڵێت ئەگەر شارەکانمان لە ڕێگەی گۆرانیەکان بناسێنین؟
ئایا ئەمە کارێکی باش و ناوازە نییە؟
ئێمە بیرمان لەوە کردەوە, هەر بۆیە بڕیارماندا هاوڕێکانمان بانگهێشت بکەین بۆ ئەوەی گۆرانی بڵێن.
ئایا تۆش ئامادەی بەشدار بیت؟
پەڵکە زێڕینە چۆن دروست دەبێت؟
ئەدی برووسک چۆن دروست دەبێت؟
ئایا کەس دەزانی بۆچی خەون دەبینین؟
ئێستا لەو بەرنامەیە دەتوانی وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانە بەدەست بهێنیت کە بە مێشکت گوزەر دەکات.
لە (ئەمجارە تۆ) منداڵان وەڵامی هەموو پرسیارەکان دەدەنەوە.
ئەو پرسیارانەی پەیوەندیان بە هاوڕێیەتی و ژیان و هەسارەکان و
هەروەها سروشت و جوگرافیا و فەلسەفە و مێژوو هەیە.
لە بەرنامەکەمان بە ناوی (بیگرە و بینێرە) …
خێزانەکان گرتە ڤیدیۆی مناڵە دڵخۆشەکانیان دەگرن کاتێک یاری دەکەن, گۆرانی دەڵێن, وێنە دەکێشن و بە ڤیدیۆ بۆ ئێمەی دەنێرن.
بێگومان ئێمەش سەرجەم گرتە ڤیدیۆکان یەک لە دوای یەک پەخش دەکەین.
مەهێلە ئەم ئەڵقە ناوازە تازانەت لە کیس بچێت. بینەریان بە.
تەلەفزیۆنی Zarok TV ماڵی ئێمەیە.
زمانی دایک یەکەمین شتە لە ماڵەوە فێری دەبین.
دەی با بەیەکەوە فێری زمانی خۆمان بین.
ڕۆشنا و خۆسەری هاوڕێمان چاوەڕوانی ئێمە دەکەن. ئەوان فێری زاراوەی کرمانجی زمانی کوردیمان دەکەن.
وەرن هاوڕێیان…
وەرن با لە دەوری یەکتر گردبینەوە..
بەرنامەی (چەند دڵخۆشم) وا خەریکە دەست پێدەکات.
هەموو هەفتەیەک, دوو لە هاوڕێیان دەبنە میوانی شێرکۆ, ئەوان بە یەکەوە یاری دەکەن و گۆرانی دەڵێن.
لە بەرنامەکەمان بە ناوی (بیگرە و بینێرە) …
خێزانەکان گرتە ڤیدیۆی مناڵە دڵخۆشەکانیان دەگرن کاتێک یاری دەکەن, گۆرانی دەڵێن, وێنە دەکێشن و بە ڤیدیۆ بۆ ئێمەی دەنێرن.
بێگومان ئێمەش سەرجەم گرتە ڤیدیۆکان یەک لە دوای یەک پەخش دەکەین.
مەهێلە ئەم ئەڵقە ناوازە تازانەت لە کیس بچێت. بینەریان بە.
ئایا دەزانی داستانی نەورۆز چی یە؟
یان ئایا دەزانی ئەحمەدی خانی کێ یە؟
ساڵی نوێ بۆ ئێمەی کورد چ مانایەکی هەیە؟
با هەموومان بە یەکەوە فێر بین.
سڵاو هاوڕێیان, دەی وەرن. با بە یەکەوە وێنەی خەونەکانمان بکێشین.
دەبێ خەونەکانمان چۆن بێت؟
ئێمە دەتوانین خەون ببینین و وێنەی خەونەکانیشمان بکێشین.
کەواتە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە خەونەکانمان زیندوو ڕابگرین. ڕەنگە ئێستا یەکێک لە هاوڕێکان خەون بەو شتە ببینێت کە لە خەیاڵی ئێمەدا هەیە.
وەرزی زستانە.
گیپیتۆ, دارتاشێکی بە تەمەنە, لە شوێنی کارکردنی خۆی بوکەڵەیەک لە دار دروست دەکات.
لەناکاو دیاردەیەکی نامۆ ڕوو دەدات.
بوکەڵە لە دار دروست کراوەکە دەست بە جوڵە و گریان دەکات.
گیپیتۆ واقی وڕ دەمێنێت کاتێک دەبینیت بوکەڵەکەی کە ناوی (پینۆکیۆ) یە هەڵدەستێتە سەر پێ و هەنگاو دەهاوێژێ.
ڕۆمی کوڕێکی ئازا و چاو نەترسە, تەمەنی ١٢ساڵە, بە دەوری جیهان ڕادەکات وەک هەوڵێک بۆ کۆکردنەوەی ٢٤بەردی پیرۆزی نەخشێندراو. کاتێک ئەم بەردە نەخشێندراوانە بە یەکەوە دەلکێندرێن, شارستانیەتێکی وون بوو دەردەکەوێت. مۆبی دیک نەهێنگێکی ئەفسوناویە پارێزگاری لە (موو) دەکات, هەوڵ دەدات یارمەتی ڕۆمی وەک تاکە میراتگری (موو)بدات. لە گەشتەکەیدا (ساتیا -کچێکی سیلۆنیە) لەگەڵ توتیەکی بێزارکەر بەڵام توتیەکی خۆش مەسرەت بە ناوی (زوو) هاوسەفەری ڕۆمی دەبن. هەرچۆنێک بێت, ئەوان بڕوایان وایە نهێنیە پەنهانەکەی (موو) گەنجینەیەکی ناوازەیە, کاپتن ئاچاپ دوژمنە هەرە سەرسەختەکەی ڕۆمی بە هیوایە کە بتوانێت میراتەکەی ڕۆمی بدزێت.
دڵۆپە باران بریتیە لە دڵۆپی ئاو.
دەتوانین لە دارستانەکان , لە ڕوبارەکان, تەنانەت لە ماڵەکەی خۆشمان چاومان پێی بکەوێت.
کۆمەڵێک هاوڕێ لە چواردەوری هەن, ئەم هاوڕێیانەش بریتین لە هەوری ڕەش, هەوری سپی, بەستەڵەک و بەفری شەشپاڵو.
دڵۆپە باران چەندین گەشتی پڕ لە سەرکێشی تاقیدەکاتەوە ,هەروەها نەخۆشی ئینفلەوەنزا تێکدەشکێنێت, ئەو نەخۆشیەی کە مەرامی هەیە ژینگە پیس بکات.



















