نووسەر: Zarok TV

ئارین و بەیبوون
ئارین و بەیبوون

بە خێر بێن بۆ (ئارین و بەیبوون) کە تیایدا خۆمان دەچەمێنینەوە, درێژ دەکەینەوە, هەروەها لە ڕێگەی ڕۆیشتنمان بۆ ناو (زێن) پێدەکەنین.

لەگەڵ یۆگازانە بچووکەکان بەشداربە کاتێک جەستە و لاشەی خۆیان دەچەمێننەوە تەنانەت هەویرە شل و خاوەکانیش ئیرەییان پێدەبەن. ئەوان بە خەندە وپێکەنین ناواخنە ساردەکەی خۆیان دەدۆزنەوە و لەو شوێنە لە کاتی گونجاو لەش و لاری خۆیان دەچەمێننەوە.

کاتی فێربوونی زاراوەی کرمانجیە (وەرزی ٢)
کاتی فێربوونی زاراوەی کرمانجیە (وەرزی ٢)

هەموو هەفتەیەک , هاوڕێیان (ڕۆنی و ساریە) فێری شتێکی تازەمان دەکەن.

با بچین بزانین بۆ ئەمجارە چیان ئامادە کردووە.

ئێستا کاتی زاراوەی کرمانجیە , بەرنامەکە چاوەڕوانی هاتنی ئێوە دەکات.

ئەمجارە تۆ (وەرزی ٣)
ئەمجارە تۆ (وەرزی ٣)

لە (ئەمجارە تۆ) منداڵان وەڵامی هەموو پرسیارەکان دەدەنەوە.

ئەو پرسیارانەی پەیوەندیان بە هاوڕێیەتی و ژیان و هەسارەکان و

هەروەها سروشت و جوگرافیا و فەلسەفە و مێژوو هەیە.

بیگرە و بینێرە (وەرزی ٤)
بیگرە و بینێرە (وەرزی ٤)

دەتوانین یاری بکەین, سەما بکەین, ئاژەڵمان خۆش بوێت, ئێمە دەتوانین هەموو شتێک بکەین.

هەندێ جار دەتوانین شتی ناسک و نازداریش ئەنجام بدەین.

گرتە ڤیدیۆ جوان وخنجیلانەکانت لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنی( Zarok TV ) پەخش دەکرێن.

سوپاس بۆ بەرنامەی بیگرە و بینێرە (وەرزی ٤)

چەند دڵخۆشم (وەرزی ٣ )
چەند دڵخۆشم (وەرزی ٣ )

باسکە, سەرکەوتن بە سەر دیوار, سەماکردن, بازنە بازنانێ

بە یەکەوە چەندین یاری خۆش دەکەین

بە یەکەوە گۆرانی خۆش دەڵێین

چەرخەکە دەخولێتەوە , ئای کە چەند دڵخۆشم.

زەبەلاحەکە
زەبەلاحەکە

دیلان لە گوندەکەی خۆیان ژیانێکی ئاسودە و ئارام لەگەڵ خێزانەکەی وهاوڕێکانی بەسەر دەبات. هاوشێوەی دیلان هەمووان هەست بە دڵخۆشی دەکەن.

بەڵام لەگەڵ هاتنی دێوە زەبەلاحەکە هەموو ئەو دڵخۆشیانە پێچەوانە دەبێتەوە.

ئێستا گوندەکە هەمیشە تاریکە, خەڵکی گوند لە ترس ودڵەڕاوکێ دەژین, لەبەر ئەو دێوە زەبەلاحە ئارامیان نەماوە.

کەس ناوێرێت بچێتە دەرەوە. ئایا سەرچاوەی ئەم ترسە دێوە زەبەلاحەکەیە یاخود نەبوونی متمانەی گوندنشینەکانە بە خۆیان؟

گەڕانەکەی دیلان بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە.

تێلیتابیز
تێلیتابیز

هەموو بەیانیەک کاتێک خۆر هەڵدێت تێلیتابیزەکان لە خەو هەڵدەستن.

(تینکی وینکی) و ( دیپسی) و (لالە لالە) و (پـۆ ) بەیانی باش لە یەکتر دەکەن.

دەی با هەموو بەیانیەک لەگەڵ تێلیتابیزەکان لە تەلەفزیۆنی ( Zarok TV) سەما بکەین.

کایلۆ
کایلۆ

کایلۆ لەگەڵ دایک وباوکی دەگەڕێت, شتی نوێ دەدۆزێتەوە وفێری شتی تازە دەبێت.

کایلۆ هەست دەکات, خەون دەبینێت, لەگەڵ هاوڕێکانی کاری ناوازە ئەنجام دەدات.

کایلۆ لە سەر شاشەی تەلەفزیۆنی Zarok TV باس لە گەشتە سەرنج ئامێزەکانی خۆی دەکات.

با بە یەکەوە سەیری بکەین.

دکتۆر بینۆکس
دکتۆر بینۆکس

دکتۆر بینۆکس , وەک دوربینێک, شتەکان گەورە و بچووک دەکاتەوە.

ڕۆژانە باس لە بابەتێک دەکات و شیکاری بابەتەکە دەکات.

بە زانیاری و زانست و ڕووە گەش و پڕ لە خەندەکەی مێشکی منداڵان پڕ لە خۆشی دەکات.

دکتۆر بینکۆس تەنها بۆ منداڵان نیە, گەورەکانیش سوودی لێوەردەگرن.

مۆرف
مۆرف

بەڵێ مۆرفەکەی خۆمان بچووکە,

بەڵام گەشتە سەرگەرمەکانی گەورە وسەرنج ڕاکێشن.

بێگومان بن ئەو بە تەنها نییە.

مۆرف و خزم و هاوڕێکانی پەیوەندی بە بنەماڵەی Zarok TV دەکەن.

چەند دڵخۆشم (وەرزی ٢)
چەند دڵخۆشم (وەرزی ٢)

باسکە, سەرکەوتن بە سەر دیوار, سەماکردن, بازنە بازنانێ

بە یەکەوە چەندین یاری خۆش دەکەین

بە یەکەوە گۆرانی خۆش دەڵێین

چەرخەکە دەخولێتەوە , ئای کە چەند دڵخۆشم.

کاتی فێربوونی زاراوەی کرمانجیە
کاتی فێربوونی زاراوەی کرمانجیە

هەموو هەفتەیەک , هاوڕێیان (ڕۆنی و ساریە) فێری شتێکی تازەمان دەکەن.

با بچین بزانین بۆ ئەمجارە چیان ئامادە کردووە.

ئێستا کاتی زاراوەی کرمانجیە , بەرنامەکە چاوەڕوانی هاتنی ئێوە دەکات.

کاتی فێربوونی زاراوەی کرمانجیە (زازاکی), (وەرزی ٢)
کاتی فێربوونی زاراوەی کرمانجیە (زازاکی), (وەرزی ٢)

هەموو هەفتەیەک , هاوڕێیان (ڕۆنی و ساریە) فێری شتێکی تازەمان دەکەن.

با بچین بزانین بۆ ئەمجارە چیان ئامادە کردووە.

ئێستا کاتی زاراوەی کرمانجیە , بەرنامەکە چاوەڕوانی هاتنی ئێوە دەکات.

بیگرە و بینێرە (وەرزی ٣)
بیگرە و بینێرە (وەرزی ٣)

دەتوانین یاری بکەین, سەما بکەین, ئاژەڵمان خۆش بوێت, ئێمە دەتوانین هەموو شتێک بکەین.

هەندێ جار دەتوانین شتی ناسک و نازداریش ئەنجام بدەین.

گرتە ڤیدیۆ جوان وخنجیلانەکانت لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنی( Zarok TV ) پەخش دەکرێن.

سوپاس بۆ بەرنامەی بیگرە و بینێرە (وەرزی ٤).

با گۆرانی بڵێین
با گۆرانی بڵێین

ئایشە شان و شەرۆی بیرۆ و شاکیرۆ و چەندین گۆرانیبێژی تر لە ناو دڵمان لانەیان کردووە.

لە ڕێگەی ئاواز و هۆنراوەکانیان داستان و چیرۆکەکانی خۆمان دەزانین.

بەرنامەکەمان, بەرنامەی (با گۆرانی بڵێین – دە بێژە)

لە شەقام و کوچە و کۆڵانەکان بەدوای دەنگ بێژەکان دەگەڕێت.

گەڕیدە
گەڕیدە

کاوە, وشیار, خۆسەر, پیشۆ

ئەوان هەموو هەفتەیەک گەشتێک ئەنجام دەدەن.

گەشتێکی پڕ لە سەرگەرمی.

با بە یەکەوە لەگەڵیان گەشتێک بکەین و

بچینە دەشت و کێو و گوند و شارۆچکە مێژووییەکان.

پیاوی بەفر
پیاوی بەفر

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بەفرێکی زۆر باری, جەیمس لە ژوورەکەی خۆی لە خەو هەڵدەستێت, دەچێتە دەرەوە, لەناو بەفر یاری دەکات, دواتر بە بەفر بوکەڵەی پیاوێکی گەورە دروست دەکات. لە نیوەشەودا, جەیمس خەیاڵ دەکات پیاوە بەفرینەکە بە شێوەیەکی ئەفسوناوی زیندوو بۆتەوە هەر بۆیە بە بێدەگی دەچێتە نهۆمی خوارەوەی ماڵەکەیان, پاشان ڕووبەڕووی پیاوە بەفرینەکە دەبێتەوە. جەیمس پیاوە بەفرینەکە دەباتە ناو ماڵەکەی خۆی و شوێنەکانی پیشان دەدات ,بە یەکەوە یاری بە لەعابەکان دەکەن. دواتر لە ناو باخچەی ماڵەکە پایسکلێک دەدۆزنەوە ,هەردووکیان  سواری پایسکلەکە دەبن ودەچنە ناو دارستانەکە. بەیانی ڕۆژی دواتر , کاتێک جەیمس لە خەو هەڵدەستێت, دەبینێت بوکەڵەی پیاوە بەفرینەکە تواوەتەوە, تەنها کڵاو و ملپێچ  چاوە خەڵوزیەکانی لەناو بەفرە تواوەکە ماوە .

پیاوی بەفر و سەگی بەفر
پیاوی بەفر و سەگی بەفر

کوڕێکی بچووک کە ماوەیەک لەمەوبەر سەگەکەی مردبوو ماڵیان دەچێتە خانوێکی تر. لە ماڵە تازەکە باخچەیەک هەیە سەردەمانێک بوکەڵەی پیاوی بەفرین لەو ماڵە دەژیا. منداڵەکە وێنەیەکی پیاوی بەفرین دەدۆزێتەوە, هەوڵ دەدات لەو بەفرەی لەناو باخچەکە هەیە بوکەڵەی پیاوی بەفر وبوکەڵەی سەگێک دروست دەکات. کوڕەکە وهەردوو بوکەڵەی پیاوی بەفر وسەگی بەفر سواری فڕۆکەیەک دەبن بۆ ئەوەی سەردانی لای بابا نۆئێل /سانتا کلۆز بکەن تاوەکو ملبەندێکی ئەفسوناویان بداتێ. ئەم گەشتە دەبێتە خۆشترین جەژنی کریسمس بۆ منداڵە بچووکەکە.

سۆڵ
سۆڵ

سۆڵ فیلمێکی ئیلهامبەخشە , تیشک دەخاتە سەر گەشتی کوڕێکی بچووک بەناو خەم وخەفەت. سۆڵ باس لە وەبیرهێنانەوە دەکات بۆ ئەو کەسانەی خۆشمان دەوێن, ئەوانەی لە دەستمان داون, سۆڵ دەیەوێ پێمان بڵێت ئێمە بە تەنیا نین, هانی خێزانەکان دەدات ئەو کەسانە فەرامۆش نەکەن کە لەدەستیان داوە. زۆربەی منداڵ وگەنجان ئەمساڵ دوچاری خەم وپەژارەیی بوون, بۆیە بە پێویستمان زانی ساتێک فەراهەم بکەین تاوەکو هەڵوەستەیەک بکەین وبیر لەو کەسانە بکەینەوە کە لەدەستمان داون.

دیگبی ئەژدیها
دیگبی ئەژدیها

ئەژدیهایەکی بچووک وهاوڕێکانی, هەر کاتێک  لەناو دارستانەکە ڕووبەڕووی کێشەیەک ببنەوە ,  بە فریای یەکتر دەچن و یارمەتی یەکتر دەدەن. ئەم کۆمەڵە هاوڕێیە پێکدێن لە ئەژدیهایەک و پەریەک و عفریتێک و سمۆرەیەک. ئەم هاوڕێیانەی دارستان بە یەکەوە دەژین و شتی نوێ دەدۆزنەوە.