نووسەر: Zarok TV

لمنز
لمنز

دوای تاقیکردنەوەیەکی شکستخواردوو, (دکتۆر نۆ – NO) کە زانایەکی شەڕانگێزە وئارەزووی هەیە تەواوی جیهان بخاتە ژێر ڕکێفی خۆی لەگەڵ کورێکی ژیکەلەی جوانی تەمەن ٩ ساڵان بە ناوی (چیپ – CHIP) لە ڕێگەی تیشکی خێرا کە شتەکان دەگوازێتەوە دەنێردێنە جیهانێک بە ناوی مایکرۆۆڵد. لەوێ, هاوڕێ بچووکەکەمان (چیپ – CHIP) لە لایەن ژمارەیەک هاوڕێی دانەبڕاو بە ناوەکانی ( مێرک – MERC) و (فێر – FER) و (هایدرۆ – HIDRO) یارمەتی دەدرێت بۆ ئەوەی شکست بە پلانەکانی (دکتۆر نۆ – NO) بهێنن, هەر لە هەمان کاتیشدا بگەڕێنەوە ماڵ. لەگەڵ (چیپ – CHIP) گەشت بکە بۆ ئەوەی ئەزموونێکی پڕ لە سەرگەرمی تاقیبکەیتەوە.

واڵاس و گرۆمیت
واڵاس و گرۆمیت

لە گوندێک واڵاس و گرۆمیتی هاوڕێی بە یەکەوە دەژین, باس لە چیرۆکی دۆزینەوە وداهێنان دەکرێت کە مرۆڤ ئەنجامی داوە.

لە هەر ئەڵقەیەک گرتە ڤیدیۆیەکی ڕاستەقینە نمایش دەکرێت .

لەناو گرتە ڤیدیۆکە چیرۆکی داهێنەرێکە دەگێڕینەوە.

لەم بەرنامە پەروەردەییەدا, هاوڕێ خۆشەویستەکانمان واڵاس و گرۆمیت چیرۆکی داهێنانەکان دەگێڕنەوە کە مرۆڤ بەدەستی هێناوە.

مراویە ناشیرنەکە
مراویە ناشیرنەکە

هەبوو نەبوو, مراویەکی ناشیرن هەبوو , مراویەکە زۆر لەوانی تر جیاوازتر بوو.

ڕۆژێکیان, مراویە ناشیرنەکە بڕیاریدا لە شەقەی باڵی بدات و گوندەکە بەجێبهێڵیت وگەشتێکی یەکجار ناوازە دەستپێبکات.

ئەم چیرۆکە خۆشەی  ئەو مراویە ناشیرنە لە حیکایەتە بەناوبانگەکەی ئەندرسن بە ناوی (وانەیەک لە ئازایەتی و گەشبینی) وەرگیراوە.

جاسپەر
جاسپەر

دەگێڕنەوە, ماوەیەک لەمەوبەر, پەنگوینێک بە ناوی جاسپەر لەگەڵ خێزانەکەی لە جەمسەری باشوور دەژیا. جاسپەر لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێ تازەکانی بە ناوی ئێما ژیانێکی پڕ لە سەرگەرمی و خۆش دەژیان, بەردەوام نامەیان بۆ کەسوکاریان دەنارد و باسیان لەو شتانە دەکرد کە بەسەریان هاتووە.

دەبێ چ شتێک لەوە باشتر بێت کاتێک نامە لە ناو بوتڵە شوشەیەک بۆ کەسوکارت بنێرت.

گولیڤەر
گولیڤەر

سەرتا پزیشکێکی نەشتەرگەری و پاشان دەبێتە کاپتنی کەشتیەک.

لە ساڵی ١٦٩٩ هەرچەندە دەرفەتی ئەوەی هەبوو وەک پزیشکێکی نەشتەرگەری بەناوبانگ دەربکەوێت, بەڵام گولیڤەر بڕیاریدا خێزان و وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت وگەشتێک بەناو دەریادا بکات بۆ ئەوەی شارستانیەتێکی دیکە بدۆزێتەوە.

دوای هەڵکردنی زریانێکی بەهێز, گولیڤەر بە ئاگا دێتەوە و خۆی لە دورگەیەکی نەناسراو دەدۆزێتەوە.

ئەم فیلمە کارتۆنیە لە ئەدەبی کلاسیکی وەرگیراوە تیایدا ڕیچارد هاریس و سەدان مرۆڤی قەبارە بچووک بەشداری تێدا دەکەن.

تیتۆ وێنەی چی دەکێشێت؟
تیتۆ وێنەی چی دەکێشێت؟

ئێستا هاوڕێیەکی تازەمان هەیە ناوی (تیتۆ)یە.

تیتۆ نیگارکێشە, هەموو هەفتەیەک فێری وێنەکێشانی شتێکی نوێ و سەرنج ڕاکێشمان دەکات.

دەی با بچینە لای تیتۆ.

ستۆریلاند
ستۆریلاند

بەرنامەیەکی  نوێ یە.

لەم بەرنامەیەدا چیرۆکە میللیە کوردی و جیهانیەکان دەگێڕێتەوە.

چیرۆکەکان لە ڕیگەی فیلمی کارتۆنی کە وێنەکانی بە دەست کێشراون دەگێڕینەوە.

لە هەر ئەڵقەیەک باس لە چیرۆکی وڵاتێک دەکەین.

نۆرەی تۆ (وەرزی ١)
نۆرەی تۆ (وەرزی ١)

دەی منداڵە چاو گەشەکان, با بەیەکەوە وەڵامی سەرجەم پرسیارەکان بدەینەوە.

لەگەڵ ژمارەیەک هاوڕێ, هەوڵ دەدەین وەڵامی ئەو پرسیارنە بدەینەوە کە خراونەتە بەر باس.

دەی با بزانین ئایا دەتوانین وەڵامەکان بدۆزینەوە.

ڕەنگە ئەمجارەیان نۆرەی تۆ بێت بۆ ئەوەی وەڵام بدەیتەوە.

فەلسەفە لەلایەن منداڵانەوە
فەلسەفە لەلایەن منداڵانەوە

هەر جارەی پرسیارێک دەکەین و بەدواداچوون بۆ پرسیارەکە دەکەین.

ئێستا فەلسەفە بۆ ئێمەشە.

عەلیکۆ و ئازادۆ
عەلیکۆ و ئازادۆ

لێرەدا منداڵێکی یەکجار خوێن شیرین و فزوڵیمان هەیە ناوی (ئیلی فورات) ـە.

ئیلی فورات لەگەڵ باشترین هاوڕێی کە ناوی ئازادە….

بانگهێشتمان دەکەن بۆ ئەوەی بینەری بەرنامەکەیان بین.

ئەوان بە یەکەوە گۆرانی تایبەت بە خۆیان دەڵێن و ئەو کەرەستە سادە و ساکارانە بەکار دەهێنن کە لەناو هەموو ماڵێک هەیە.

ژیژۆ و کەوێ
ژیژۆ و کەوێ

کەوێ هەمیشە و بەردەوام شتی نوێ لە پوری فێر دەبێت. ئایا دەتەوێ بچینە لای کەوێ؟

هەرچەندە هاوڕێمان ژیژۆ هەمیشە پەلە دەکات, بەڵام کەوێ بەردەوام پابەندە.

ئەوان لە هەر ئەڵقەیەک سەردانیمان دەکەن لە ماڵەوە.

چی دەڵێ لەگەڵ ئەم هاوڕێ خۆشەویستانە کاتێکی خۆش بەسەر بەرین ؟

کینکینۆک
کینکینۆک

کینکنۆک

منداڵە خۆشەویستەکان بەرنامەیەکی دیکەمان بۆ ئێوە ئامادە کردووە بەناوی کینکینۆک,  ئومێدەوارین چێژێکی زۆری لێوەربگرن.

ئایا ئامادەی گرتە ڤیدیۆکانی خۆت بۆ ئێمە بنێریت تاوەکو ئێمەش بەشداری سەرگەرمیەکانت بین؟

بە دڵنیاییەوە ئێمە دەمانەوێ دایکان و باوکانتان گرتە ڤیدیۆکانتان بۆ ئێمە بنێرن.لەوانەیە ڕۆژێک بێت گرتە ڤیدیۆی خۆت لێرە لە تەلەفزیۆنی Zarok TV ببینیت.

کێ دەتوانێت بیکات؟
کێ دەتوانێت بیکات؟

ئێمە عەلیکۆ ئازادۆ دەناسین. ئێستا هاوڕێیەکی تر بە ناوی کالۆ پەیوەندیان پێوە دەکات.

ئەوان لەگەڵ ئێمە هەموو هەفتەیەک گەشتێکی پڕ لە سەرگەرمی بە یەکەوە ئەنجام دەدەین.

با بزانین کێ دەتوانێت بیکات؟

ماسی و قرژاڵ
ماسی و قرژاڵ

ماسی و قرژاڵ دوو هاوڕێی باشن.

لە هەر ئەڵقەیک لە ئەڵقەکانی بەرنامەکەیان یەکێک لە سەرگەرمیەکانی خۆیان بۆ ئێمە دەگێڕنەوە.

ئایا دەتەوێ لەگەڵ ئێمە سەیری گەشت و سەرگەرمیەکانی ئەم دوو هاوڕێیە بکەین؟

چاوەڕوانی ئێوەین.

مۆری
مۆری

ئایا تۆش خەواڵو دەبیت کاتێک بیر لەو کارانە دەکەیت کە لەم ڕۆژەدا ئەنجامت داوە؟

مۆری لەمەیاندا زۆر باشە. مۆری بە بیرمان دەهێنێتەوە و وامان لێدەکات بیر لە شتێکی تر بکەینەوە, هەستێکی نوێ تاقی بکەینەوە.مۆری وامان لێدەکات بیر لە ئازایەتی و هەندێک جاریش بیر لە ترس بکەینەوە, هەروەها بیر لە خۆشەویستی و هاوڕێیەتی بکەینەوە.

ئایا هەموو ئەم هەستانە ژیانمان ئاسانتر یان قوڕستر دەکەن؟ بێگومان مۆری بە تەنها نابێت کاتێک بیر لەم شتانە دەکاتەوە.

دریم لاند
دریم لاند

هاوڕێیان (ئابو) و ( لۆلا) و ( لیلیث) کە چەند باشە ئەگەر خەون ببینین و بە شێوازی ئەوان پرسیار بکەین.

ئەوان دەڵێن ئەو جیهانەی کە ئێمە خەونی پێوە دەبینین تەنها یەک هەنگاو لێمانەوە دوورە. ئەگەر مەبەستمان بێت  دەتوانین هەموو خەونەکانمان بکەینە ڕاستی.

ئایا تۆش لەگەڵ ئەم بۆچوونەدایت؟

ئامادەی بەیەکەوە سەیر بکەین؟ با بزانین ئەوان چۆن خەونەکانیان بەدی دێنن.

یارین و شێرکۆ (وەرزی ١)
یارین و شێرکۆ (وەرزی ١)

یارین و شێرکۆ ( وەرزی ١) ,٢٠١٧-٢٠١٨

بە ڕاستی مۆسیقا و فێربوون خۆشە. مۆسیقا و فێربوون واتە ژیان, ژیانێکی ڕاستەقینە.

کەواتە وەرن, با زۆر شت لە یارین و شێرکۆ فێر بین, باشە؟ با بەیەکەوە بینەری یارین وشێرکۆ بین تاوەکو بزانین ئەمجارە فێری چیمان دەکەن.

بەشداربە لە بەرنامەی یارین وشێرکۆ , چێز وەربگرە و فێری مۆسیقا بە.

جەلۆ و دارکوتۆک
جەلۆ و دارکوتۆک

ئەوەشیان پاڵەوانە نوێکەمانە, ناوی جەلۆیە .

جەلۆی ئێمە دەفڕێت, جوڵەی ئەکرۆباتیک ئەنجام دەدات, وەک شێفێک خواردن ئامادە دەکات,

ئەکتەری شانۆیە, هەندێ جاریش دەبێتە کەشتیوانی کەشتیە ئاسمانیەکان.

بەڵام هەر کاتێک جەلۆ کارێک ئەنجام دەدات دۆخی خەراپتر دەبێت.

جەلۆ لە سەرجەم ئەڵقە ناوازەکانی بەرنامەکەی چاوەڕوانی ئێوەیە.

یەکاری
یەکاری

ئایا ئامادەی گەشتێکی سەرگەرم لەگەڵ کوڕە سیۆکسە بچووکەکە ئەنجام بدەیت؟

یەکاری کوڕێکی هیندی بچکۆڵانەیە, ئازا و بەخشندەیە, هەمووان حەز دەکەن پشکداری ژیانی ئەو بن. ئەستراید لیتڵ ثەندەر ئەسپە وەفادەرەکەی یەکاریە, لە مێرگە گەورەکە کە تیایدا مرۆڤ و ئاژەڵەکان بە گوێرەی وەرزەکان بە ئاسودەیی دەژین غارغارێن دەکات. یەکاری توانایەکی لە ڕاددە بەدەری هەیە , دەتوانێت لەگەڵ گشت ئاژەڵەکان قسە بکات و بە شێوازی ژیانیان ئاشنا بێت. بە گیانێکی سادەی پڕ لە سۆز و بەزەیی, یەکاری فێرمان دەکات چۆن سوود لە وانەکانی ژیان وەربگرین و هەروەها چۆن مامەڵە لەگەڵ دایکە سروشت بکەین.

وزڵ و پیپ
وزڵ و پیپ

دەی منداڵە چاوگەشەکان وەرن با بچینە لای وزڵ و پیپ بۆ ئەوەی ڕۆژێکی نوێ لە باخچە سیحراویەکە بەسەر بەرین.

لەو باخچەیە خۆشی و سەرگەرمی وروژێنەر لەگەڵ هاوڕێیان تاقیدەکەینەوە.

لە گەشتەکەمان فێری  دەبین چۆن ڕێز لە یەکتر بگرین, ڕێز لەو ژینگەیە بگرین کە تیایدا دەژین.

ئەم باخچەیە جیهانێکی نایاب و پڕ لە سوودە بۆ منداڵان و دایک و باوکان. جیهانێکە لێوان لێو پڕە لە هاوڕێیەتی , شتی ناوازە, بابەتی ئەرێنی کە لە هەموو سوچێکەوە پەیوەندی بە ژیانی منداڵ و دایک و باوکانەوە هەیە.