هاوپۆل: فیلمی کارتۆن

١و یەک
١و یەک

با بچینە سەفەرێکی زانستی.

ئێمە لەم ڕێیەدا تەنیا نین؛ دوو هاوڕێی تریش لەگەڵمانن:

نۆکێک و فاسۆلیایەک! هەردووکیان ناویان یەک.

دەتوانن لەم لینکە بینەری ئەو ئەڵقانە بن کە بڵاوکراونەتەوە!

سوپەر سەما
سوپەر سەما

فەرموون سوپەر سەما لە لای ئێوەیە!

ئەو پاڵەوانێکی بێ وێنەیە کە خەونەکانی بەدی دێنێت و تەکنەلۆژیای زۆر خۆشدەوێت.

سەما هەمیشە ئامادەیە بە بیرۆکەیەکی نوێ جیهان بگۆڕێت.

تۆش ئامادەی؟

گارفیڵد
گارفیڵد

ئەو پشیلە تەمبەڵییەی کە ڕۆحی لە لازانیادایە بەڵام ڕۆحی بە دوو ڕووباردا تێدەپەڕێت، واتە گارفیڵد دەگەڕێتەوە!

گارفیڵد و خاوەنەکەی جۆن و هاوڕێ شیرینەکەی ئۆدی بە سەرگەرمییە کۆمیدی

و بەتامەکانەوە دێنە سەر شاشەی تەلەفزیۆنی زارۆک.

تەنها خەمی ئەو خواردنە، بەڵام ئەو شتانەی بەسەریدا دێت زۆر پێبکەنیت.

ئیلا بێلا بینگۆ
ئیلا بێلا بینگۆ

هاوڕێیەتی، یاری، کەیف و خۆشی بێکۆتایی…

لە هەر ئەڵقەیەکدا لەگەڵ ئیلا بێلا و هاوڕێکانی دەست دەکەین بە چیرۆکێکی نوێ،

و فێربن دەربارەی هاوبەشیکردن و هاوڕێیەتی پێکەوە.

ئیلا بێلا بینگۆ بە سوپرایزە زۆرەکانیەوە لەسەر شاشەکانمان دەبێت.

خێزانی کراک
خێزانی کراک

خۆتان ئامادە بکەن!

کراک و جوجکەکانی لە شاشەکانی زارۆک تیڤی جێگای خۆیان دەگرنەوە!

سەرگەرمییەکی نوێ لە هەموو ئەڵقەیەکدا…

لەم سەرگەرمیانەدا کردار و جوڵە و جوڵە هەرگیز کۆتایی نایەت و هەمیشە پێکەنین و شادی زاڵ دەبێت.

ئەهریمەنەکانی بیرکاری
ئەهریمەنەکانی بیرکاری

بیرکاری هەرگیز ئەوەندە خۆش نەبووە!

لەگەڵ هاوڕێ ئەهریمەنەکانمان فێری بیرکاری دەبین.

لەگەڵ هەر ئەرکێکی نوێدا،

کاتێکی خۆش بەسەر دەبەین و خۆمان دەخەینە ناو زەریای بیرکارییەوە.

شاری کاغەزی
شاری کاغەزی

شارێک بیهێنە بەرچاوت کە هەموو شتێکی لە کاغەز دروست کراوە،

لەوێ داهێنان هیچ سنوورێکی نییە!

بڕین، نووشتانەو ،سیکۆتین و خەونەکانت بەدی بهێنیت!

لەوێ داهێنان هیچ سنوورێکی نییە و ئەگەری هەر شتێک هەیە!

دکتۆر کۆنتراپتۆس
دکتۆر کۆنتراپتۆس

سەرسوڕهێنەرترین داهێنەری جیهان، دکتۆر کۆنتراپتۆس، دێتە لای ئێوە.

پزیشکەکەمان ڕۆژانە داهێنانی نوێ و زۆر سەرنجڕاکێش دروست دەکات.

هەروەها یاریدەدەری خەواڵوو بەڵام شیرینەکەی باسیل پێویستی بە تاقیکردنەوەی ئەم داهێنانانە هەیە.

جا بەسەرهاتی سەیر چاوەڕێت دەکات.

جۆجۆ و دایەگەورە
جۆجۆ و دایەگەورە

لەگەڵ جۆجۆ و دایەگەورە خۆتان بۆ ئەزموونەکان ساز کەن. جۆجۆ هەموو جارێک بە کنجکاوی و وروژان لەگەڵ دایەگەورەی خۆی لە شتی نوێ دەگەڕێن!

پێکەوە یاری دەکەن و شتی نوێ فێر دەبن. هەموو بەشێکی ئەم کارتۆنە چیرۆکێکی جوان و هاوڕێیەتییەکی دڵسۆزانەی تێدایە

لەم جیهانە ڕەنگاوڕەنگە و پڕ لە زانستەی داپیرە و خەونەکانی جۆجۆ، هەموو ڕۆژێک سەرگەرمییەکی نوێ چاوەڕێت دەکات! ئامادە بن، خۆشیو شادی لەبەر درگایە!

 

سەگ حەزی لە کتێبە
سەگ حەزی لە کتێبە

ئایا ئامادەن سەگێک بناسن کاتێک کە خۆی دەخاتە دنیای کتێبەکانەوە؟

“سەگ حەزی لە کتێبە”  چیرۆکی سەگێکی شیرینمان بۆ باس دەکات کە زۆری حەز لە کتێب و کەشف کردنی شتی نوێیە و لە هەر لاپەڕەیەک دا دەست بە گێڕانەوەی چیرۆکێکی نوێ دەکات

لەم کارتۆنە کۆمیدییەدا پاڵەوانەکەمان دوکانێکی پڕ لە کتێبی جوان دەکاتەوە و لە هەر کتێبێکدا گەشتێکی ورووژێنەر دەست پێدەکات

جاری وایە کاشفێکی بوێرە، جاری واشە کەشتیوانێکی قووڵی بۆشایی ئاسمانە!

شینۆک
شینۆک

شینۆک، ئەنیمە دڵخوازەکەی هەمووان، بە سەرگەرمی و خۆشی و چیرۆکی نوێ گەڕایەوە!

ئامادەن بۆ گەڕانەوە بۆ گوندی شینۆکەکان؟ لەم زنجیرەیە دا باڤشینۆک و شینۆک و شنۆکی بە زەرەر و هەموو کارەکتەرەکانی تر بە سەرگەرمی ئەفسوناوی و کۆمیدی لە هەر ئەڵقەیەکدا دێنە بپێشوازمان

هەروەها پلانەکانی گارگامێل ئیدی کۆن ترن و شینۆکەکانیش لە جاران زیرەکترن!

لە وەرزی نوێدا شوێنە نهێنییەکان کە شایەنی دۆزینەوەن و ساتەکانی ناوازە چاوەڕێمان دەکەن. ئامادە بن، لە جیهانی نایابی شینۆکەکان دا ون دەبن!

باڵندە تووڕەکان
باڵندە تووڕەکان

یێکێک لە کایەکانێک کە لە مێژوو دا زۆر حەزی لێ کراوە، باڵندە تووڕەکانە، ئەو جار بە هەموو کارەکتەرەکان و چیرۆکەکانیانەوە بە زنجیرەی کورت کورت لە تەلەیزۆنی ئێمە دا پێشکەشتا دەکرێت

باڵندە قارەمانەکانمان، شەڕ لەگەڵ بەرازەکان دەکەن کە ماوەیەکی زۆرە حوکمڕانی ئەم جیهانە پڕ لە سەرسوڕمانە دەکەن

با پێکەوە سەیری بکەین!

رەنگبلۆک
رەنگبلۆک

پچینە دنیای شادی و ڕەنگەکان؟ بلۆکە ڕەنگاوڕەنگەکان درگایە سەرپێهاتە سەیرەکانمان بۆ دەکەنەوە

قارەمانەکانمان لە هەر بەشێک دا کایەی خۆشمان لەگەڵ دەکەن، لەگەڵ بلۆکەکان سەما دەکەن و پرۆژەی ئافرێنەر ساز دەکەن

لە ئەو دنیایە دا کە ڕەنگەکان سەما دەکەن خەیاڵەکانتان ئازاد دانێن و چێژێکی گەورە ببینن

ئێوە حازرن؟ لەبەر ئەوەی کە لێرە هەموو شتێک ڕەنگاوڕەنگ و بە جۆشە!

سڵاو دۆگی
سڵاو دۆگی

بۆ دیتنی سەرپێهاتیەکانی ئەو سەگە شیرنە، دۆگی و هاوڕێ بچکۆلەکانی حازرن؟

لە هەر بەشێک  لە کڵابی سمۆرەکان ئێمە شتێکی تازە کەشف دەکەین و چێژی لێ دەبەین. ئەو دنیا ڕەنگاوڕەنگە پڕە لە کاری تیمی و هاوبەش و هاوڕێیەتی،و هەموو جارێک پڕە لە سورپرایز

وەرن با پێکەوە ئەو دنیایە کەشف پکەین و خەڵاتە تایبەتەکانی دۆگی وە چنگ پخەین

 

لۆیدی مێش
لۆیدی مێش

ئەم جار ئێمە شاهیدی ژیانی لۆیدی مێش کە هەوڵ دەدات لە دنیای مێرووەکان خۆی بپارێزێت و گەورە ببێت

لۆیدی شلووق و پەرۆش لەگەڵ هاوڕێکانی خۆی ئاباجوس و پی بی هەر ڕۆژ شتێکی نوێیان بۆ دەقەومێ

 

دنیای رۆژین
دنیای رۆژین

لە دنیای سەیر و سەمەرە و ڕەنگاوڕەنگی ڕۆژین هەموو شتێک دەتوانێ ڕوو بدات

هەموو شتێک کە ئێوە دەزانن ئاوەژوو دەبێتەوە ، ئاستی چێژبردن بەرز دەبێتەوە

سەرپێهاتەکانی ڕۆژین کە وەک خەونن سەری هەموو کەس سووڕ دەهێڵێت و هەموو کەس وە پێکەنین دەخات

ئیوە دەتوانن ئەو بەشانە کە تا ئێستا بڵاو بوونەتەوە لەسەر کاناڵی یوتیوبەکەمان تەماشا پکەن

هاوڕییانی شەقامی کونجی
هاوڕییانی شەقامی کونجی

بە خێر بێن بۆ شەقامی کونجی, بوکەڵەکان فێری چەندین شتی سەرنج ڕاکێشتان دەکەن دەربارەی ژیان.

ئێرە ئەو شوێنەیە کە تیایدا بوکەڵە ترسناک و پاڵەوانە خەندە ئامێزەکان, ئەو پەریە تەمەن (٣) ساڵەی کە هەمیشە پرسیار دەکات, لەگەڵ ئەو بوکەڵەی کە زۆر حەزی لە خواردنی کێکە کۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی پرۆسەی فێربوون خۆشتر و سەرنج ئامێزتر بکەن.

خۆت ئامادە بکە بۆ پێکەنین, بۆ وانە, هەروەها بۆ بیستنی چەندین نوکتە و گۆرانی دڵخۆشکەر.

هایدی
هایدی

هایدی, کچێکی دانیشتوی شاخەکانی سویسرایە, حەزی لە ژیانی ناوچە شاخاویەکانە و زۆر بە خێرایی دەبێتە هاوڕێی هەمووان.

کورێکی ژیکەڵەی بچووک هەیە ناوی (پیتەر)ـە.پیتەر شوانە , ڕۆژانە چەند بزنێک دەڵەوەڕێنی. پیتەر لەگەڵ داپیرەی لە شوێنێکی کەمێک دوورتر لە خوارەوەی شاخەکە دەژین, بەڵام زۆر لە شارۆچکەکە دوور نین.

هایدی زۆر حەز دەکات سەردانی داپیرەی پیتەر بکات و یاریان لەگەڵ بکات.

هایدی هێمای بەهاکانی چاکەکاری و کردەوەی باشە.

بوونەوەرە زۆر بچووکەکان
بوونەوەرە زۆر بچووکەکان

زنجیرەیەک ئەنیمەیشنی نوێ باس لە گەشتی پڕ لە سەرگەمی پێنج هاوڕێی بچووکی زیرەک و زرنگ دەکەن. کاتێک کەس لە دەوروبەرەکە نابینرێت ئەوان بە گەڕان بەدوای دۆزینەوەی ئەو یاریانەی کە منداڵان ئەنجامی دەدەن چێژێکی لە ڕادە بەدەر وەردەگرن.

لە هەر ئەڵقەیەک, بوونەوەرە پەمەیی و شین و پرتەقاڵی و زەرد و سەوزەکە لە ناوچەی دەوروبەر دەگەڕێن, هەروەها لە ڕێگەی یاری ئاشنای خودی خۆیان و جیهانی دەوروبەر دەبن.

بیرۆکە و بابەتی هەر ئەڵقەیەک پەیوەندی بە لایەنێکی ژیانی مناڵ هەیە, هەر لە فێربوون لە چۆنیەتی دروست کردنی پەیوەندی و کاری بە کۆمەڵو هەرەوەزی و هاوسۆزی لەگەڵ یەکتر, لە هەمان کاتیشدا تێگەیشتن لە جیاوازیەکانی یەکتر.

کەروێشکە ئازاکان
کەروێشکە ئازاکان

ئامادە بە بۆ ناسین و ئاشنا بوون لەگەڵ کەروێشکە ئازاکان,

ئازاترین کەروێشکەکانی بەنیلاند.

ئەم تووکنە چاونەترسانە وەک هەورە تریشقە هەروەها زۆر بوێرانە هاوشێوەی پاڵەوانەکان باز دەدەن.